بەڕێوەبەری كارەكانی غادە بە دزینی زێڕەكانی تۆمەتبار دەكرێت
جیهان یوسف كە بە «جی جی» ناسراوە بەڕێوەبەری كارەكانی غادەیە و بە یەكێك لە بەڕێوەبەرە هەرە سەركەوتووەكان دادەنرێت و پێوەندییەكی بە هێز و توندوتۆڵی لەگەڵ غادە هەیە، سەبارەت بەم تۆمەتانەی كە ئاراستەی كراوە لە دیمانەیەكدا بۆ گۆڤاری (لها) دەڵێ: من بە هیچ شێوەیەك ئامادە نیم بەرگری لە خۆم بكەم و ئەمەم بە خوا سپاردووە، خوا مافی من لە هەموو ئەو كەسانە وەردەگرێت كە بە دزی تۆمەتبارم دەكەن، من دڵنیام كە هیچ لە هونەرمەندان بڕوایان بەم قسانە نییە، چونكە هەموویان باش دەزانن جیهان كێیە و دەزانن من چەند دڵسۆزم لە كارەكەی خۆمدا، جیهان زیاتر دەڵێ: هەروەها باسی ناكۆكی نێوان خۆم و غادە ناكەم.
غادە كە تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك باسی لەم مەسەلەیە نەكردووە، نە رەتی كردۆتەوە نە دووپاتیشی كردۆتەوە، هەروەها ئەویش باسی لە ناكۆكی خۆی و جیهان نەكردووە، شایەنی باسە جیهان بە یەكێك لە كەسە نزیكەكانی غادە دادەنرا و لە گشت گەشتە هونەرییەكانی و بۆ كات بەسەربردنیش لە دەرەوە یاوەری دەكرد.