جیسیكا بەرگری لە كیم كارداشیان دەكات

جیسیكا بەرگری لە كیم كارداشیان دەكات
هەرچەندە زۆربەی هونەرمەندان و ناوەندە هونەرییە جیهانییەكان بەردەوام رەخنە لە رەفتار و هەڵسوكەوتەكانی كیم كارداشیان دەگرن لە هەموو روویەكەوە تەنانەت لە كاتی سكپڕیشدا رووبەڕووی رەخنەی زۆر بۆوە، بەڵام جیسیكا سیمپسۆنی ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی پێچەوانە هەموو لایەك وەستایەوە و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ كیم بە ئاشكرا دەربڕی.
لەم بارەیەوە جیسیكا دەڵێ: پێموایە كارێكی زۆر نامرۆڤانەیە رەخنە لە ئافرەتێك بگیرێت بەهۆی زیادبوونی كێشی كە لە ئەنجامی سكپڕی بووە لە كاتێكدا ئەمە لە هەموو ئافرەتێكدا روو دەدات و هەموویان كێشیان زیاد دەبێت لە كاتی سكپڕی و تەنیا پەیوەست نییە بە یەك كەسەوە.
جیسیكا زیاتر لەم بارەیەوە دەڵێ: من هاوسۆزی خۆم بۆ كیم دەربڕی و باش هەستم بە ئازارەكانی كیم دەكرد، چونكە منیش بە هەمان قۆناغدا تێپەڕیوم، من و هەموو ئافرەتە سكپڕەكان بە قۆناغی دانانی مرۆڤدا تێپەڕیوین، بۆیە مافی خۆمانە هەرچییەكمان بوێت، بیخۆین بۆ ئەوەی تەندرووستی خۆمان و كۆرپەكەشمان بپارێزین.
لەلایەكی دیكەوە جیسیكا ئاشكرای كرد كە ئیرەیی بە شازادە كیت میدلتۆن دەبات بە هۆی ئەو لەش و لارە جوانەی كە هەیبوو لە كاتی سكپڕیدا.
Top