جیمس بۆندی داهاتوو كێیە
كریج بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە Spectre دوایین فیلمە لە زنجیرەكانی جیمس بۆند كە بەشداری تێدا بكات، هەرچەندە ئەم بڕیارەشی بە سەخت دانا، بەڵام رایگەیاند كە كاتی ئەوە هاتووە كەسانی دیكە شوێنی بگرنەوە وەك چۆن ئەو پێشتر شوێنی چەند ئەستێرەیەكی گرتبۆوە، بۆیە بەرهەمهێنەرانی لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەیەك دەگەڕێن بۆ درێژەپێدانی جیمس بۆند لە داهاتوودا و لە ئێستادا چەند ئەستێرەیەك پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی لەوانە هیو جاكمان ئەستێرەی بەناوبانگی ئوسترالی كە پێشتر رایگەیاند بوو پاڵێوراو بوو بۆ بینینی رۆڵەكە و داواشی لێكرا بوو و ئێستا ئامادەیە بۆ بینینی رۆڵەكە.
مایكی فاسپندەری تەمەن 38 ساڵ كە بە رەچەڵەك ئەڵمانییە و خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارە، ئەویش یەكێكی دیكەیە لە پاڵێوراوەكان، چونكە پێشتر رۆڵی سیخوڕی بینیوە لە فیلمی Inglorious Basterds.
تۆم هاردی كە بە رەگەز بەریتانییە و بە رۆڵی (باین)ی دەمامكدار ناسراوە لە فیلمی باتمان، ئەگەری هەیە ئەویش لە داهاتوودا ببێتە جیمس بۆند، چونكە خاوەن كەسایەتییەكی ناڕوون و سەرنجڕاكێشە و زۆریش بە توانایە لە جووڵەدا، تەنیا یەك كەموكوڕی هەیە، ئەویش كورتیی باڵاكەیتی.
جگە لە مانە هەر یەكە لە دامیان لویس كە قژی زەردە، رەنگە ببێتە یەكەم جیمس بۆندی قژ زەرد و ئیدریس ئەلبا كە ئەویش رەش پێستە ئەمانەش پاڵێوران بۆ ئەوەی ببن بە جیمس بۆندی داهاتوو.