مایا هێرش دەكاتە سەر ئۆباما

مایا هێرش دەكاتە سەر ئۆباما
دوای دوو هەفتە بەسەر هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر باشووری لوبنان لەلایەن تیرۆریستانەوە كە بووە هۆی كوشتنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی لوبنانی و بیانی، باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە وتەیەكیدا ئیدانەی ئەو كردە تیرۆریستییەی كرد و پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی لوبنان دووپات كردەوە، بەڵام ئەم هەڵوێستەی ئۆباما بووە مایە تووڕەكردنی بەشێك لە هونەرمەندانی لوبنان و تووڕەیی و بێزاریی خۆیان بۆ ئەم هەڵوێستە درەنگە دەربڕی.
مایا دیاب یەكێك بوو لەوانەی لە رێگای تویتەرەوە بە زمانی عەرەبی زۆر بە توندی وەڵامی ئۆبامای دایەوە و وتی: بە راستی بۆ كەسێك قسە دەكات، ئۆبامای بە بیری هاتەوە و ئیدانەی كرد و سەرەخۆشی دەربڕی بە بۆنەی تەقینەوەكانی بەیروت، هێشتا زوو نەبوو، بڕۆ پرسە بە یەكە بە یەكیان بكە، 100 جاری تر تەقینەوە ئەنجام نادەی ناشیرین، مایا هەر بەوە نەوەستا، بەڵكو بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكانی خستە ئەستۆی ئۆباما و پێشبینی تەقینەوەی دیكەشی كرد.
مایا بەم كارەی سەلماندی كە ئەو نەك تەنیا لە ورووژاندن، بەڵكو لە بواری سیاسیشدا كەسێكە بە جورئەتە و وەك خۆی دەڵێت سڵ لە هیچ شتێك ناكاتەوە و گوێ بە كاردانەوەكان نادات، بۆیە بە ئاشكرا ئۆبامای بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە تاوانبار كرد و زۆریش دڵنیایە لەو قسانەی و ئامادەیە لە هەر شوێنێك پێویست بێت راستەوخۆ ئەم تۆمەتە رووبەرووی ئۆباما و هەر كەسێكی دیكەش دەكات ئەگەر بزانێت تاوانبارە.
Top