دوای مردنی دایكی بەهێزتر گەڕایەوە

دوای مردنی دایكی بەهێزتر گەڕایەوە
ماوەیەك بەر لە ئێستا دایكی كچە ئەكتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی مادلین مەتەر كۆچی دوایی كرد، ئەم رووداوە دڵتەزێنە كاریگەرییەكی دەروونی زۆر لەسەر ئەم كچە شۆخ و شەنگە هەبووە و لە گشت كار و چالاكییە هونەر و كۆمەڵایەتییەكانی دوورخستەوە و ون بوو.
مادلین كە یەكێكە لە هونەرمەندە ئەكتیڤەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوای مردنی دایكی لە فەیسبوك نووسیبووی: دایكم مرد، جیهان مرد، خەڵك مردن، دەنگە پیرۆزەكە نەما، ئەو باڵندەیەی كە بە دەنگی ئاسمان دەیخوێند كۆچی كرد، ماناكان گەورەیی خۆیان لە دەستدا، خۆشی هۆكارەكانی لە دەستدا، بەزەیی كەرەستەكانی تێكشكان و ئەو سەقفەی كۆی دەكردینەوە رووخا، خوات لەگەڵ دایە گیان.
ئێستا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مادلین مەتەر دووبارە هاتۆتەوە مەیدان و پێدەچێت كۆچی دوایی دایكی كاریگەرییەكی ئیجابی لەسەر هەبووبێت، چونكە بەگوێرەی كەسە نزیكەكانی ئەم جارەیان زۆر بەهێزتر گەڕاوەتەوە وەك یاریزانێكی تۆپی پێ كە لە پێكان گەڕابێتەوە و پێیانی راگەیاندووە هەر كەسێك بیەوێ دووبارە بوونی خۆی بسەلمێنێت و بە دەوروبەری بڵێت ئەوەی روویدا كۆتایی جیهان نییە، جیهان بەردەوامە و ئەم كارەساتانە كە هاتنیان شتێكی چاوەڕوان كراوە و ئەمڕۆ بێت، یان سبەی هەر روودەدات و دەبێ هەموومان ئازیزانی خۆمان لە دەست بدەین، بۆیە لەجیاتی ئەوەی مرۆڤ بڕووخێنێت، پێویستە زیاتر پاڵپشت و هاندەر بێت بۆ بەردەوام بوون.
Top