جاك ئەم جارەیان بە شاجوانێكی گرتووە

جاك ئەم جارەیان بە شاجوانێكی گرتووە
لیۆناردۆ دیكاپریۆ كە بە (جاكی تایتانیك) زیاتر ناوبانگی دەركرد و بە یەكێك لە ئەكتەرە جوانەكانی هۆڵیۆد دادەنرێت، لە هەمان كاتدا بەوە ناسراوە كە پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ چەندین ئەكتەر و ئافرەتی ناودار هەبووە، بێ ئەوەی ژیانی هاوسەرییان لەگەڵ پێك بهێنێت لەوانەش جیزیل بۆندشین، پار رفایلی، وبلایك و تۆنی گارن.
بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی لیۆناردۆی تەمەن چل ساڵ ئەم جارە دەیەوێ ژیانێكی سەقامگیر بۆ خۆی دابین بكات ژیانی هاوسەری پێك بهێنێت. شاجوانی ئەمریكی كیلی رۆهرباخی تەمەن بیست و پێنج ساڵە هەڵبژاردووە و داوای لێكردووە كە ببێتە هاوسەری، ئەم داوایەی لیۆناردۆ دوای پێوەندی چوار مانگەی نێوانیان دێت، سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان بۆ پشت راستكردنەوەی ئەم هەواڵە دەڵێن: دوای ئەوەی یەكتریان ناسی پێوەندییەكەیان پەرەی سەندووە و ئێستا رۆهرباخ بەردەوام سەردانی دەكات و هاوبەشی یەكتری دەكەن لە كاروباری كۆمەڵایەتی و ژینگە و كەشو هەوا، هەروەها لە چەندین شوێنی دەرەكی لە حاڵەتی رۆمانسی بەیەكەوە بینراون و وێنەكانیشیان بڵاوكراوەتەوە ئەمەشیان بە نیشانەی ئەوە داناوە كە لیۆناردۆ بە جددی بیر لەوە دەكاتەوە ئەم جارە لەگەڵ رۆهرباخ ژیانی هاوسەری پێك بهێنێت .
Top