جاكلین لە پێش كاتریناوە دێت
رۆژنامەكانی هیندستان رایانگەیاند تا ماوەیەك بەر لە ئێستا كاترینا كایفی هیندی ئەستێرە و باڵیۆزی یەكێك لە ماركە بەریتانییە سەرەكییەكانی كەرەستەی جوانكاری بوو بێ ئەوەی ناوی كۆمپانیاكە ئاشكرا بكرێت، بەڵام دوای ماوەیەكی زۆر جاكلین فیرناندیزی ئەستێرەی بۆڵیۆدی بە رەچەڵەك سیریلانكی شوێنی كاترینای گرتەوە دوای ئەوەی كۆمپانیاكە گرێبەستێكی لەگەڵدا مۆر كرد و بۆ دوو ساڵی داهاتوو دەبێتە باڵیۆز و ریكلام لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئەو كۆمپانیایە دەكات، بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئەم هەنگاوەی كۆمپانیاكەی گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی جەماوەریی جاكلین لەسەر ئاستی هیندستان و جیهان، رۆژنامەی BizAsia لە چەند سەرچاوەیەكی نزیكی كۆمپانیاكەوە رایگەیاند ماوەی دوو ساڵە ناوی كاترینان بەو كۆمپانیایە بەسترابۆوە، بەڵام ئێستا ئەوان دەیانەوێ هەڵمەتێكی نوێ دەست پێبكەن باڵیۆزێكی نوێشیان هەڵبژاردووە و دوای ئەوەی بە ماوەیەك چاودێریی بارودۆخی بۆڵیۆدی و ئەستێرەكانی كرد پێیان باش بوو لە شوێنی كاترینا پشت بە جاكلین ببەستن و دڵنیاشن لە سەركەوتنیان لەم هەنگاوە نوێیەدا.