خوێنی ئارشی خان حەڵاڵ كرا

خوێنی ئارشی خان حەڵاڵ كرا
چەند پیاوێكی ئایینی هیندۆس فەتوایەكی توندیان دژی مۆدێل و ئەكتەری هیندی ئارشی خان بڵاوكردەوە و تێیدا داوای كوشتنی دەكەن، ئەمەش دوای ئەوەی لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە كە پێوەندیی لەگەڵ شاهید ئەفریدیی یاریزانی كریكێتی پاكستانی هەیە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (نیوزستریت هیند) فەتواكەی دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێوەندی شاهید و شارشی هات و دواتریش ئارشی ئەمەی پشت راستكردەوە و لە تویتەر نووسی بووی: بەڵێ پێوەندی سەرجێییم لەگەڵ شاهید هەبووە، نازانم بۆچی پێویستم بەوەیە كە لەگەڵ كەسێك بخەوم رەزامەندیی میدیاكانی هیندستان وەربگرم، ئەمە ژیانی تایبەتیی خۆمە و من ئازادم چی بكەم.
دوای ئەم لێدوانە پیاوانی ئایینی بە فەتوایەكی توند وەڵامی ئارشییان دایەوە و داوای كوشتنیان كرد، بەڵام نەبووە هۆی پاشگەزبوونەوەی و وتی: فەتواكەی بەهۆی ئەو نووسینەی بووە، من ئازادم چۆن بژیم و دووپاتی دەكەمەوە كە شاهید خۆشەویستی ئەوە و پێشتریش ئەمەم راگەیاندووە، بۆیە ناكرێ پیاوانی ئایینی دەست بخەنە نێو ژیانی تایبەتیی منەوە، باشتر وایە پیاوانی ئایینی فەتوای كوشتنی ئەو كچانە دەربكەن كە دەنێردرێنەوە وڵاتان بە بیانووی كار كردن، بەڵام بەرامبەر بە بڕە پارەیەكی دیاریكراو، مێرد بە پیاوانی بە ساڵاچوو دەكەن و دواتر وەكو كاڵایەكی بێ نرخ بەرەڵڵایان دەكەین و هیچ بەها و نرخێك بۆ هەستی مرۆڤایەتییان دانانێن.
Top