ئیڤا گرین: هۆڵیۆد لە ئافرەت بوون بێبەشی كردووم
لە بارەی وەرگرتنی رۆڵە سەرەكییەكان ئیڤا دەڵێ: دەرهێنەر بۆ ئەوەی فیلمەكەی سەركەوتوو بێت بەدوای باشترین و گونجاوترین ئەكتەردا، بۆ نموونە لە فیلمی (300 لە دایكبوونی ئیمبراتۆریەت) دەرهێنەر بە دوای ئەكتەرێكدا دەگەڕا كە دڵڕەق و سەرنجڕاكێش بێت لە یەك كاتدا ئەمەش تا راددەیەك زەحمەتە و چەند سیفاتێكی دژیەكی پێویستە وەك ناسكی و دڵڕەقی، خۆشەویستی و رق لێبوونەوە و گۆڕین لە ئافرەتێكی عاشق بۆ ئافرەتێكی دڵڕەقی بێ بەزەیی كە لە چاو تروكانێكدا خۆشەویستەكەی بكوژێت، هەروەها دەرهێنەر حەزی دەكرد بێ پشت بەستن بە تەكنۆلۆژیا و مكیاژ من ئەو رۆڵە ببینم، لە كۆتاییدا ودوای ماوەیەكی زۆر كە خەریك بوو سیناریۆكە لە بیر بكەم لە نێو دەیان كچە ئەكتەردا دەرهێنەر منی هەڵبژارد.
دەربارەی ئەزموونی خۆی لە هۆڵیۆد ئیڤا دەڵێ: باجێكی زۆری سەركەوتنی ئەزموونی خۆم لە هۆڵیۆد داوە، بەڵام من رازیم لەوەی ئێستا پێی گەیشتووم، چونكە لەو ئەزموونەمدا زۆر شت فێر بووم دەربارەی پیشەی خۆم كە نواندنە و دەربارەی ژیان بە گشتی، سەبارەت بە جوانی و كاریگەریی لەسەر وەرگرتنی رۆڵەكان ئیڤا دەڵێ: زۆر كەس وا هەست دەكەن كە بە هۆی سەرنجڕاكێشیم رۆڵم پێ دەبەخشرێ، بەڵام من هەست دەكەم بەهۆی تایبەتمەندی ئەو رۆڵانەی دەرهێنەران پێم دەبەخشن خەریكی لە ئافرەت بوون بێبەش دەبم.