جیجی حەدید: چی دەڵێن با بڵێن

جیجی حەدید: چی دەڵێن با بڵێن
جیجی حەدید بە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین و سەركەوتووترین نمایشكارەكانی جلوبەرگ دادەنرێت، چونكە هێشتا تەمەنی نەگەیشتۆتە بیست ساڵ، كەچی بەشداری لە نمایشی گەورەترین خانەكانی جلوبەرگی جیهاندا كردووە، وەك ڤێرسای و شانێل و چەندین خانەی دیكە، هەروەها سەرەتاكانی بە نمایشكردنی جلوبەرگی ناوەوە و بكینی دەستپێكرد، ئەمەش وایكرد رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر ببێتەوە، بەتایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەكان. جگە لەمەش سەرەڕای ئەوەی بە پێی پێوەرە كارپێكراوەكانی بواری نمایشكردنی جلوبەرگ جەستەی زۆر گونجاوە، بەڵام هەندێك كەس رەخنەی ئەوەی لێدەگرن جەستەی گونجاوە لەم بارەیەوە لەسەر ئەنیستگرام وەڵامی ئەم رەخنانەی دایەوە و وتی: من ئەو جەستەیەم نییە كە نمایشكارانی جلوبەرگ هەیانە، جەستەی من لەو شێوەیەیە كە پێشتر لە جیهانی مۆدێلدا قبوڵ نەبووە و پێشتریش زۆر نمایشكاری دیكەی لەو شێوەیە هەبوون.
جیجی زیاتر نووسیویەتی: خەڵك بۆخۆی چی دەڵێ با بیڵێ ئەم جۆرە كۆمێنت و رەخنانە وام لێناكەن هەوڵی گۆڕینی جەستەم بدەم یان ئەو كارانەی لەلایەن چەند دیزاینەرێكی جیهانییەوە پێشكەشم كراوە رەت بكەمەوە، چونكە ئەوان شێوەی جەستەی منیان قبوڵە و دڵنیام ئەم رەخنانە تێڕوانینی ئەوان بەرامبەر بە من ناگۆڕێت.
جیجی كە بە رەچەڵەك عەرەبە و باوكی بە یەكێك لە ملیاردێرە ئەمریكییەكان دادەنرێت و سەروەت و سامانەكەی زیاترە لە 200 ملیۆن دۆلار هەوڵیداوە پێوەرەكانی نمایشی جلوبەرگ بگۆڕێت و بڕوای بەوە هەیە كە مەرج نییە نمایشكارەكانی جلوبەرگ لاواز بن، ئەو تا راددەیەك قەڵەوە و رانەكانی ئەستوورن، چونكە پێشتر یاریزانی تۆپی بالە بووە و ئێستاش بەردەوام خواردنی زۆر دەخوات و پێشتر تەنیا گرنگی بەوە دەدا ببێتە یەكێك لە یاریزانە باشەكانی تۆپی بالە و بە هیچ .
Top