نەجوا كەرەم بۆ یوسف: باش نەبوو تەڵاقم دای

نەجوا كەرەم بۆ یوسف: باش نەبوو تەڵاقم دای
نەجوا كەرەمی گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی تا ئێستا جارێك شووی كردووە و هاوسەرەكەشی یوسف حەربی رێكخەری ئاهەنگەكان بووە كە بە رەچەڵەك كوردە و دوای جیابوونەوەشیان هەرچەندە نەجوا دووبارە شووی نەكردۆتەوە، بەڵام پێوەندییان بەردەوامە و یەكێكە لەو رێكخەرانە كە نەجوا بەردەوام كاری لەگەڵدا دەكات و بە هیچ شێوەیەك باس لە ژیانی پێكەوەییان ناكەن.
نەجوا یەكێكە لەو هونەرمەندە زگورتیانەی كە بە هیچ شێوەیەك باسی تەڵاقدانی و پێكەوەنانی ژیانی هاوسەری و هۆكار و چۆنیەتی جیابوونەوەی ناكات، بەڵام بەم دواییە لە یەكێك لە ئاهەنگەكاندا كاتێك نەجوا لەسەر تەختی شانۆ گۆرانی دەوت بینی كە یوسف لە خوارەوە خەریكی قسەكردنە لەگەڵ یەكێك لە یاریدەدەرەكانی، نەجوا بەشێوەیەكی راستەوخۆ رووی لە یوسف كرد و بە پێكەنینەوە وتی: خوا ماڵت كاول بكا یوسف ئەوە تۆ چیت ئەوەندە قسە دەكەی، كارێكی زۆر باشم كرد تەڵاقمدای، ئێستاش هەر خەریكی تەشویش درووستكردنی وا دەزانی من هێشتا هاوسەری تۆم.
یوسف چووە سەرتەختی شانۆ و ویستی وەڵامی نەجوا بداتەوە، بەڵام جەماوەر رێگای نەدا قسە بكات، بۆیە بە پێكەنینەوە وتی: مەترسن هەستی خۆشەویستی خۆم بۆ نەجوا دەرنابڕم.
پێشتریش لە چەند دیمانە و چاوپێكەوتنی رۆژنامەنووسیدا نەجوا كەرەم رایگەیاندووە كە رێز لە یوسف حەرب دەگرێت و جیابوونەوەشیان بە رەزامەندیی هەردوولایان بووە و ئێستاش پێوەندییان هەیە.
Top