تیرۆن لە پیری ناترسێت
چارلز تیرۆنی بە رەچەڵەك ئەفریقی كە بە یەكێك لە جوانترین ئەستێرە سینەماییەكان ناسراوە و ئێستا تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵییەوەیە، بەڵام ئەوەی رەتكردەوە كە نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام بدات، یان بیریشی لێ بكاتەوە، هەرچەندە بۆ ئەستێرەیەكی سینەمایی كە بە جوانی ناسراو بێت ئەم كارە زۆر گرنگە.
تیرۆن لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (ئەنترڤیۆ) رایگەیاند: من ئێستا تەمەنم سەرووی 30 ساڵییە، بۆیە كاتێك لە ئاوێنەوە سەیری خۆم دەكەم هەست دەكەم كە رووخسارم گۆڕاوە لەو كاتەوە پێوەندییەكی جیاواز لە نێوان من و خودی خۆم درووست دەبێت، چونكە ئەمە بۆ من زۆر زەحمەتە كە لە بوارێكدا كار دەكەم گرنگییەكی زۆر بە رووخسار دەدرێت و بە بەشێكی سەرەكیی هۆكاری سەركەوتن دەزانرێت، بەڵام من زۆر خۆشحاڵم بەو گۆڕانكاری و ئەو لۆچانەی لە رووخسارم پەیدا بوون و هەستیان پێدەكەم.
تیرۆن لەم بارەیەوە زیاتر وتی: هەندێك جار كە سەیری خۆم دەكەم هەست دەكەم پێویستم بە بەكارهێنانی كرێمە، بەڵام بیر لەوە ناكەمەوە رۆژێك لە رۆژان نەشتەرگەری ئەنجام بدەم، لەوانەیە كە تەمەنم گەیشتە 60 ساڵ ئەم كارە ئەنجام بدەم، چونكە دایكم ئێمەی وا پەروەردە كردووە كە زیاتر گرنگی بە جوانی ناخی خۆمان بدەین نەك رووخسار.