شاروخ خان بە ماهیرا سەرسامە
جگە لەوەش ئەكتەرانی هەردوولا لە زۆری كاری هاوبەشدا بەشدار بوون، یەكێك لەو ئەكتەرە پاكستانیانەی كە هەنگاوە سەرەتاییەكانی بە بۆڵیۆد دەست پێكرد ماهیرا خان بوو ئەم سەركەوتنەی ماهیرا بووە مایەی سەرسامیی شاهرۆخ خانی ئەستێرەی سینەمایی بۆڵیۆد، هەرچەندە رایگەیاند كە زۆر سەرسامە بە كارەكانی ماهیرا، بەڵام چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاند كە شاهرۆخ خان ئێستا دڵی بۆ لێدەدا بەتایبەتی كە رۆڵی لەگەڵدا دەبینی لە دوایین فیلمی خۆی بەناوی (ریس)، شارۆخ خان لە كاتی وەرگرتنی دكتۆرای فەخری لە لەندەن وتی: ماهیرا زۆر جوانە و شێوازێكی تایبەت و جیاوازی هەیە ئەمەش ئێمەی زیاتر هاندا بۆ ئەوەی لەم فیلمە رۆڵی سەرەكیی پێ بدەین، بۆیە كار كردن لەگەڵ ماهیرا بۆ من تام و چێژێكی تایبەتی هەیە.