پزیشكەكانی جانێت رێگایان پێ نەدا گۆرانی ئاهەنگ سازبكات
جانێت لەم بارەیەوە رایگەیاندە كە پزیشكەكانی رێگەی پێنادەن گۆرانی بڵێت و پێویستی بە حەسانەوە هەیە و نابێ تا ماوەیەكی دیكە گۆرانی بڵێ بۆ ئەوەی زیان بە ژێیەكانی دەنگی نەگات و بە یەكجاری دەنگی لە دەست نەدا.
جانێت لە نامەیەكدا بۆ جەماوەرەكەی دەڵێ: دەمێكە خۆم بۆ دیدەنی ئێوە و سازدانی ئەم كۆنسێرتانە ئامادە كردووە، بەڵام پزیشكان پێیان باشە كە لەم ماوەیەدا گۆرانی نەڵێم و منیش ناتوانم سەرپێچی فەرمانەكانیان بكەم، چونكە ئەوانە بەرژەوەندی من باش دەزانن، من دڵنیام ئێوە بەم بڕیارەی من دڵگران دەبن، بەڵام منیش پێویستم بە حەسانەوە هەیە، تكێتەكانتان هەڵبگرن، چونكە من كۆنسێرتان دووبارە دەكەمەوە ولەسەر رێنمایی پزیشكان كاتێكی دیكە بۆ كۆنسێرتەكان دیاری دەكەین و بە دیداری ئێوە شاد دەبم.