سەمیرە سەعید: وەرگرتنی خەڵات خۆشترین ساتی ژیانم بووە
سەمیرە سەعید لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤاری (لها) دەربارەی خۆشترین ساتەكانی ژیانی دەڵێ: بێگومان لە ژیاندا ساتی خۆش و ناخۆش هەن و هەر كەسێك تێروانینێكی تایبەتی هەیە بۆ ساتە خۆشەكانی ژیانی، بۆ من وەك هونەرمەندێك خۆشترین ساتەكانی ژیان ئەوانەن كە تێیدا خەڵاتی هونەریم بەدەستهێناوە، چونكە وەرگرتنی خەڵات بۆ من وەك سەرەتای دەستپێكێكی نوێیە بەتایبەتی ئەگەر وەرگرتنی خەڵاتەكە دوای دووركەوتنەوە بووبێت، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا چەندین خەڵاتم بەدەستهێناوە كە هەر یەكیان تام و چێژی خۆی هەبووە و نیشانەی سەركەوتنی من و خۆشەویستی جەماوەرەوە بۆ كارەكانم و هەر جەماوەریشە كە نیشانە و هۆكاری سەركەوتنی هونەرمەندە، بێگومان ژیان ساتی ناخۆشیشی تێدا هەبووە و بۆ من ناخۆشترین سات هەواڵی كۆچی دوایی دایكم بووە.
دەربارەی تەنیاییش دەڵێ: من زۆر حەز لە تەنیایی ناكەم، هەروەها زۆر حەز لە كرانەوە و تێكەڵی زیاد لە پێویست ناكەم، بەڵكو دەمەوێ لەم بوارەدا جۆرێك لە میانڕەوی بنوێنم، حەز دەكەم زۆربەی كاتم بە گوێگرتن لە مۆسیقا بەسەر بەرم بە بێ جیاوازی، چونكە من زۆر لە گۆرانییەكانی ئوم كەلسوم دەگرم هەروەها گوێی لە هەموو جۆرەكانی مۆسیقا دەگرم رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی و هیندی و چینی و هەست دەكەم هەر یەكیان تام و چێژی خۆی هەیە.