سۆنام كاپور: بە تەنیایی هەست بە خۆشی دەكەم

سۆنام كاپور: بە تەنیایی هەست بە خۆشی دەكەم
زۆر جار باس لەوە دەكرێ كە هونەر دەبێتە هۆی ئەوەی كە هونەرمەندان نەتوانن بیر لە ژیانی تایبەتی خۆیان بكەنەوە بەتایبەتی ئافرەتەكان جا گۆرانیبێژ بن یان ئەكتەر زۆریان فریای شەمەندەفەری ژیان ناكەون و لە كۆتاییشدا بە تەنیایی دەمێننەوە تا سەر دەنوێننەوە لەم بارەیەوەش نموونە زۆرە كە نەبەستراوەتەوە بە نەتەوەیەك یان میللەتێكی دیاریكراو بەڵكو لە هەموو نەتەوەكاندا ئەمە بە دی دەكرێت.
سۆنام كاپوریی ئەستێرەی بۆڵیۆدیش یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە لە ئێستادا بیرۆكەی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری رەت دەكاتەوە و بە قسەی خۆی بیریشی لێ ناكاتەوە لەم بارەیەوەی سۆنام دەڵێ: من زۆرم لا سەیرە هێشتا تەمەنم تەنیا 30 ساڵە، كەچی هەر كەسێك بیناسم ببینم پێم دەڵێ بۆ شوت نەكردووە و وبۆ شو ناكەی نازانم چۆن وەڵامیان بدەمەوە، بەڵام دەمەوێ بە هەموویان بڵیم بەتایبەتی كەسوكاری خۆم، هەرچەندە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری بۆ هەر كەسێك یەكێكە لە پێویستییەكانی ژیان، بەڵام من تا ئێستا هیچ پلانێكی لەو جۆرەم نییە بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزان و پەروەردە كردنی منداڵ ئەنجامدانی كاری ماڵ، سۆنام زیاتر لەم بارەیەوە دەڵێ: ئێستا هەست ناكەم كاتی من گونجاو بێت بۆ ژیانی هاوسەرێتی، چونكە ئێستا تەواوی ژیانی خۆم بۆ هونەر تەرخان كردووە و هەر كاتێك زانیم كات گونجاوە ئەو كات بە ئاشكرا رایدەگەیەنم.
Top