بیرجوزار روو لە بیزنس دەكات

بیرجوزار روو لە بیزنس دەكات
دوای ئەو سەركەوتنەی كە ئەستێرەی سینەمایی و تەلەفزیۆنی توركی بیرجوزار كۆریل بە دەستی هێنا لە بواری بازرگانی كە خۆی لە كردنەوەی قاوەخانەیەك دەبینێتەوە وا پێدەچێت پرۆژەكە ببێتە هاندەر تاك چوارچێوەی كارەكانی فراوانتر بكات و بەشێك لە كاتی خۆی بۆ كاروباری بیزنس تەرخان بكات.
لەم بارەیەوە بیرجوزار رایگەیاند كە ئێستا تەواوی كاتی خۆی بۆ ئەم قاوەخانە تەرخان كردووە و پشووە هونەرییەكەی درێژكردۆتەوە و بڕیاریداوە لەم ماوەیەدا بەشداری لە هیچ كارێكی هونەریدا نەكات، هەروەها بە نیازە چەند باڵاخانەیەكیش بكڕێت بەتایبەتی باڵاخانەی كۆن و چەند كەلوپەلی دیكەی گرانبەها و دەگمەن بۆ ئەوەی سەر لە نوێ نۆژەنیان بكاتەوە و بیانكاتە مۆزەخانە ئەمەش هەنگاوێكی دیكەیە تاكو لە بواری بیزنس بەردەوام بێت و بەرفراوانتری بكات، بەڵام تا ئێستا باسی ئەوەی نەكردووە كە بیزنس ببێتە كاری هەمیشەیی و پشت لە كاری هونەری و نواندن بكات.
قاوەخانەكەی كۆریل كە بەم دواییە كراوەتەوە و بە زنجیرە قاوەخانەكانی (شەهرەزاد) ناسراوە سەركەوتنێكی چاوەڕوان نەكراوی بە دەستهێنا كە تەنیا خۆیشی پێشبینی نەدەكرد ئەمەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو كاتێكی زۆر لەو شوێنە دەمینێتەوە، هەروەها خالد ئەرگنشی ناسراو بە سوڵتان سلێمان ناسراوە بەردەوام سەردانی دەكات ئەمەش سەرنجی خەڵكی راكێشاوە.
Top