ئیرینا شایك دراوسێیــەكانی بێزار كردووە
دراوسێكانی شایك گلەیی ئەوەیان كردووە كە رەچاوی ژیان و تایبەتمەندییەكانی ئەوان ناكات، بۆیە داوایان لە پاسەوانەكانی كردبوو كە ئاگاداری بكەنەوە و پێویستە رەچاویان بكات، لەم بارەیەوە ئیرینا رایگەیاند كە پاسەوانەكانی پێیان راگەیاندووە كە پێویستە پەردە لە پەنجەرەكانی خانووی بدات و وتی: ئەم داواكارییەی دراوسێكانم زۆر لە لا سەیرە، چونكە من هیچ كارێكی نەشیاوم ئەنجام نەداوە وەك ئاهەنگی گۆرانی، یان خۆ رووتكردنەوە، بەڵام ناچار بووم داواكەیان جێبەجێ بكەم.
شایەنی باسە ئیرینا و رۆناڵدۆ پێوەندییەكی خۆشەویستی درێژ و سەركەوتوویان هەبوو، بەڵام لە سەرەتای ئەم ساڵەوە جیابوونەوە دوای ئەوەی رۆناڵدۆی بە ناپاك وەسف كرد كە ریزی لە هەست و دڵسۆزی ئەو نەگرتووە.