كچەكەی نیكــۆل پشتی تێكرد
هەر سەبارەت بەم بابەتە و كاریگەرییەكانی جیابوونەوە هونەرمەندان و كاریگەریی لەسەر ژیانی منداڵەكانیان سەرچاوەیەكی نزیك لە نیكۆل كیدمانی ئەستێرەی هۆڵیود رایانگەیاند كە كیدمان بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئاهەنگی هاوسەرگیریی كچەكەی نەبووە، چونكە پێشتر بانگهێشتی نەكردبوو تەنانەت پێشی رانەگەیاندبوو كە بە نیازە ژیانی هاوسەری پێك بهێنێت.
سەرچاوەكە لەسەر زاری كیدمان بڵاوی كردەوە: هەرچەندە من ئێستا لە لەندەنم و لە رێگای میدیاكانەوە ئەم هەواڵەم زانی، بەڵام زۆر خۆشحاڵم و هیوای ژیانێكی كامەرانی دوور لە كێشە و گرفتی بۆ خواست.
نیكۆل كیدمان منداڵی نەبووە، بەڵام لەو كاتەی ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ توم كروز پێكهێنا بیلای تەمەن 22 ساڵی تەبەنیی كرد، بۆیە توم گشت خەرجییەكانی ئاهەنگەكەی لە ئەستۆ گرت.