كچەكەی نیكــۆل پشتی تێكرد

كچەكەی نیكــۆل پشتی تێكرد
زۆر جار ئەستێرە سینەماییەكان بەهۆی سارقاڵ بوونیان بە كاری هونەری و ریكلام و بەشداریكردنیان لە فیستیڤاڵ و چالاكییە هونەرییە جیاجیاكان لە سەرتاسەری ئاگاداری وردەكاری ژیانی خێزانی و خوشك و برا و تەنانەت منداڵەكانیشیان نابن و رەنگە دووچاری گیروگرفتیش ببنەوە لەگەڵیان بەتایبەتی ئەگەر دایك و باوك ئەستێرەی سینەمایی بن، لەوانەیە جیاش ببنەوە.
هەر سەبارەت بەم بابەتە و كاریگەرییەكانی جیابوونەوە هونەرمەندان و كاریگەریی لەسەر ژیانی منداڵەكانیان سەرچاوەیەكی نزیك لە نیكۆل كیدمانی ئەستێرەی هۆڵیود رایانگەیاند كە كیدمان بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئاهەنگی هاوسەرگیریی كچەكەی نەبووە، چونكە پێشتر بانگهێشتی نەكردبوو تەنانەت پێشی رانەگەیاندبوو كە بە نیازە ژیانی هاوسەری پێك بهێنێت.
سەرچاوەكە لەسەر زاری كیدمان بڵاوی كردەوە: هەرچەندە من ئێستا لە لەندەنم و لە رێگای میدیاكانەوە ئەم هەواڵەم زانی، بەڵام زۆر خۆشحاڵم و هیوای ژیانێكی كامەرانی دوور لە كێشە و گرفتی بۆ خواست.
نیكۆل كیدمان منداڵی نەبووە، بەڵام لەو كاتەی ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ توم كروز پێكهێنا بیلای تەمەن 22 ساڵی تەبەنیی كرد، بۆیە توم گشت خەرجییەكانی ئاهەنگەكەی لە ئەستۆ گرت.
Top