گاگا خەڵاتی ئافرەتی ساڵی 2015ی بەدەستهێنا

گاگا خەڵاتی ئافرەتی ساڵی 2015ی بەدەستهێنا
گۆڤاری (بیلبۆرد)ی تایبەت بە كاروبار و هەواڵی هونەرمەندان رایگەیاند كە خانمە گۆرانیبێژ لەیدی گاگای هەڵبژاردووە وەك ئافرەتی ساڵی 2015 ئەمەش بە هۆی سەركەوتنی گاگا بووە لە كارە هونەرییەكان و رەخنەگران و خوێنەرانی گۆڤاری ناوبراو بە شایستەترینیان داناوە بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە.
گاگای تەمەن 29 ساڵ لە ساڵیادی هێرشە تیرۆریستییەكانی 11ی سێپتێمبەر خەڵاتەكەی لە هۆڵی سیبریانی میدتاون لە نیۆیۆرك وەرگرت كە تایبەتە بەو ئافرەتانەی بلیمەتن لە بواری مۆسیقادا، ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتەكەش بۆ یەكەم جار بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە كەناڵی (Life time)ی ئەمریكی گوازرایەوە.
ماوەی دوو ساڵە گاگا هیچ ئەلبوومێكی نوێی بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵام بە هۆی هاوكاری كردنی گۆرانیبێژی جاز تۆنی بینیت لە نوێترین ئەلبوومی، توانیی خەڵاتی گرامی وۆرد بە دەست بهێنێت، هەروەها كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە كە باس لە دەستدرێژی كردنە سەر ئافرەتان دەكات و رەنگە هەر ئەمەش هۆكاری سەرەكی بێت بۆ هەڵبژاردنی گاگا بە ئافرەتی ساڵ لەلایەن گۆڤاری ناوبراو.
Top