سەلمان خان گرنگیی بە ئۆسكار نادات
لەم بارەیەوە سەلمان خان وتی : رەنگە زۆر لە ئەكتەرەكان گرنگییەكی زۆر بە ئۆسكار بدەن، بەڵام بۆ من كاردانەوەی جەماوەر زۆر گرنگترە لە ئۆسكار، چونكە ئۆسكاریش پشت بە جەماوەر دەبەستێت بۆ پاڵاوتن و هەڵبژاردنی باشترین فیلمی بیانی، نابێ ئەوەش لە بیر بكەین كە سەركەوتنی فیلمەكە تەنیا بۆ من ناگەڕێتەوە و تیمی فیلمەكە بە گشتی زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی فیلمەكە سەركەوتوو بێت.
سەلمان خان پێیوایە پێویستە هونەرمەندان خۆیان ماندوو بكەن و لەم بارەیەوە وتی: ئەركی من ئەوەیە خۆم ماندوو بكەم، كاتێك خەڵك دەچێتە سینەما پێشبینی ئەوە دەكەن كە تام و چێژ لە فیلمەكە وەربگرن ئەمەش ئەركی من، ئینجا لەوێوە و دوای رەزامەندیی جەماوەر ئەگەر فیلمەكەم بچێتە ئۆسكار یان نەچێت بە لای منەوە زۆر گرنگ نییە.
ئەم فیلمە كە لە دەرهێنانی كەبیر خانە باس لە كچێكی پاكستانی دەكات كە لە هیندستان ون دەبێت دواتر دەچێتەوە لای كەسوكاری و لەمەدا سەلمان خان هاوكارییەكی زۆری دەكات بۆ ئەوەی بە كەسوكاری شاد بێتەوە.