دایكی بریانكا شەرمەزاری كرد

دایكی بریانكا شەرمەزاری كرد
ماوەیەكە ئەستێرەی سینەمایی هۆڵیۆد و بۆڵیۆد و شاجوانی پێشووتری جيهان بریانكا شوبرا دەستی بە هەڵمەتێكی پروپاگەندەی بەرفراوان كردووە بۆ زنجیرە نوێیەكەی كە بە ناوی ( كوانتیكۆ)یە بۆ ئەم مەبەستەش بە یاوەری چەند هونەرمەندێكی دیكەی بەشداریی زنجیرەكە و چەند هاوڕێیەكی زۆربەی ویلایەتەكانی ئەمریكا گەڕاوە.
هەر لە میانەی هەڵمەتەكەیدا شۆبرا بەشداریی كرد لە بەرنامەی بەیانی باش ئەمریكا (GMA) كە یەكێكە لە بەناوبانگترین بەرنامە تەلەفزیۆنییەكانی ئەمریكا، بەڵام لە كاتی پێشكەشكردنی بەرنامەكە هەستی بە شەرمەزارییەكی زۆر كرد كاتێك یەكێك لە ئامادە بوون پێی راگەیاند كە مادۆ شۆبرای دایكی لە نێو جەماوەری ئامادەبووی بەرنامەكە دانیشتووە.
كاتێك بریانكا ئەمەی بیست بە پێكەنینەوە وتی: ئەمە سوپرایزێكی گەورە و خۆشە بۆ من، چونكە بە هیچ شێوەیەك چاوەڕێم نەدەكرد دایكم لێرە ئامادە بێت. من زۆر خۆشحاڵم بە ئامادەبوونی دایكم و هاندان و پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ كارەكانم.
لەم زنجیرە ئەمریكییە نوێیەدا كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا لەسەر هەردوو تۆڕی ABC و CTV. نمایش كراوە، بریانكا رۆڵی پاڵەوان دەبینێت كە بریتییە لە رۆڵی ئەلیكش باریش كە یەكێكە لە مەشقپێدراوە نوێیەكانی بنكەی سەربازی كوانتیكۆ و بۆ بەرژەوەندی نووسینگەی لێكۆڵینەوە فیدڕاڵی (FBI) كار دەكات.
Top