شاكیرا داوای چی لە سەركردەكانی جیهان كرد؟
شاكیرای گۆرانیبێژی ناسراو باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ منداڵان (یونسیف)، شاكیرا لە پەیامێكدا داوای لە سەركردە و گەلانی جیهان كرد كە دەستی یارمەتی بۆ منداڵە سوورییەكان درێژ بكەن ئەوانەی وەك پەنابەر كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
شاكیرا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە لە نیۆیۆرك بەسترا دەربارەی سەرمایەداری لە سەر منداڵان وەك ئاماژەیەك بۆ كۆچی ئێستای سوورییەكان وتی: منداڵانی سووریا شایەنی ئەو بارودۆخە نین كە ئێستا تێیدا گوزەر دەكەن، من دەزانم دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە زۆر زەحمەتە، بەڵام هیوام زۆرە كە وڵاتانی جیهان بتوانن چارەسەرێكی ئەم جۆرە كێشانە بكەن، چونكە زۆر پێویستە بەتایبەتی لەم ساتە وەختەدا.