كامیرۆن و ئۆپێرا رقیان لە دایكایەتییە
ئۆپێرا وینڤری كە تا ئێستا شووی نەكردووە، هەرچەندە لە پەیوەندییەكی بەردەوامدایە لەگەڵ بێزنسمانێك لە ساڵی 1986ـەوە، بەڵام رایگەیاندووە كە پەشیمان نییە لەوەی كە تا ئێستا نەبووەتە دایك، چونكە ناتوانێت كاتی خۆی لە نێوان كاروباری خێزانی و كاری راگەیاندن رێك بخات و پێیوایە ئەگەر منداڵی هەبێت رقیان لێی دەبێتەوە.
هەروەها كامیرۆن دیازی ئەستێرەی سینەمایی كە تەمەنی 40 ساڵی تێپەڕاندووە دەڵێ: «من هیچ كاتێك نیازم نەبووە منداڵم هەبێت و بیرم لەوە نەكردۆتەوە كە خۆم بە دایك ببینم، پێموایە ئافرەت لە تەمەنی 40 ساڵی بە تەواوی پێدەگات بە جۆرێك كە گرنگی بە رای پیاوان نادەن». كامیرۆن زیاتر دەڵێ: «دایكایەتی بەرپرسیاریەتییەكی زۆر زەحمەتە بەتایبەتی ئەگەر لە تەمەنی 18 ساڵیدا بی، بۆ من نەبوونی منداڵ ژیان ئاسان دەكات و هیچ كاتێك نەمویستووە كە ببم بە دایك، بەڵام جنیڤەر ئەنیستۆن كە ئەویش منداڵی نییە دەڵێ: بیرم لە دایكایەتی كردۆتەوە، بەڵام هونەر ئەو دەرفەتەی پێنەدام و لەو خەونەی دوورخستمەوە و ئێستاش بە تەواوی بیری لێدەكەمەوە و دوور نییە هەوڵیشی بۆ بدەم.»