نیكۆڵ ستایشی كیم كارداشیان دەكات

نیكۆڵ ستایشی كیم كارداشیان دەكات
ئەگەرچی وەك زۆربەی ئەو ئەكتەر و گۆرانیبێژانە كە بە كاری ورووژاندن ناوبانگیان دەركردووە، ناسراو نییە، بەڵام كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی نیكۆڵ شیرزنیگەر هاوڕێیەتییەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ كیم كارداشیان و بە نموونەی بەرزی دادەنێت، بەتایبەتی لە هاوكار كردنی ئەو كەسانەی كە پێویستییان پێیەتی.
لە دواژمارەی گۆڤاری (ماری كلیر)ی بەریتانی چەندی وێنەیەكی ورووژێنەری نیكۆڵی بڵاوكردۆتەوە و دیمانەیەكی دوورودرێژی لەگەڵ ئەنجامداوە كە تێیدا ستایشی كیم كارداشیان دەكات و دەڵێ: كیم كارداشیان نموونەی بەرزی منە و زۆریش هاوكاری كردووم، هەر ئەویش بووە هۆكاری ئەوەی كە من و لویس هامیلتۆنی هاوسەرم نەبینە بابەتی میدیاكان.
هەر لەم بارەیەوە زیاتر دەڵێ: هەموومان دەزانین زۆر پێوەندیی خۆشەویستی هەیە كە میدیاكان هەمیشە باسیان دەكەن، بۆ نموونە كیم و كانی ئەمانە دووانەیەكی نموونەیین بۆ زوومی كامێراكان، بەڵام پێوەندی من و لویس بەو شێوەیە نییە، بۆیە جێی خۆیەتی سوپاسی كیم بكەم كە بووەتە هۆكاری ئەوەی میدیاكان ئێمەیان لە بیر نەبێت.
نیكۆڵ هەر دەربارەی خۆی و لویس دەڵێ: من و لویس تیمێكین و هەمیشە پشتی یەكتری دەگرین و شانازیی بەو كاتانەوە دەكەین كە بە یەكەوە بەسەرمان بردووە، چونكە بۆ هەردووكمان ئەو كاتانە جیاواز بووە لەگەڵ هەموو كاتەكانی تر و هەرگیز لە یاد ناكرێن.
Top