جۆلیا رۆبرتس ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات

جۆلیا رۆبرتس ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات
خانمە ئەكتەری جیهانی جۆلیا رۆبرتس وێنەیەكی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەبێ مكیاژ بڵاوكردەوە لە هەمان كاتدا ئامۆژگارییەكی ئاراستەی بەرهەمهێنەرانی فیلم و ئەو ئافرەتانە كرد بەتایبەتی ئەوانەی كە زۆر گرنگی بە جوانی خۆیان و بەكارهێنانی مكیاژ و نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری دەدەن.
جۆلیای تەمەن 47 ساڵ لە ئامۆژگارییەكەیدا دەڵێ: لەوانەیە ئێستا لەسەر دەموچاوی من چەند چرچ و لۆچێك ببینن، بەڵام شتێك هەیە لە ژیاندا كە پێوەندی بەو لۆچانەوە هەیە و ئامادە نیم هیچ كاتێك ئەنجامی بدەم، ئەویش نەشتەرگەریی جوانكارییە هەرچەندە رەنگە دوور نییە بتوانم بە نەشتەرگەریی ئەم لۆچانە هیچ نەبێت كەمێك دوایانخەم.
جۆلیا هەروەها دەڵێ: ئەگەر ئێوە وا بیر بكەنەوە كە من پیر بووم بۆ بەشداریكردن لە فیلمەكانتان ئەوا زیان بەر فیلمەكانتان دەكەوێت نەك من، چونكە من ئێستا زۆر خۆشحاڵم بە ژیانی خۆم و هیچ شتێك ناگۆڕم، ئەمەش ئامۆژگارییەكە ئاراستەی هەموو كچە گەنجەكانی دەكەم: هەرچییان پێ وتن، ئێوە هەمیشە دڵخۆش بن بە خۆتان و ناسنامەتان گرنگیی بە قسەكانیان مەدەن.
Top