جۆلیا رۆبرتس ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات
جۆلیای تەمەن 47 ساڵ لە ئامۆژگارییەكەیدا دەڵێ: لەوانەیە ئێستا لەسەر دەموچاوی من چەند چرچ و لۆچێك ببینن، بەڵام شتێك هەیە لە ژیاندا كە پێوەندی بەو لۆچانەوە هەیە و ئامادە نیم هیچ كاتێك ئەنجامی بدەم، ئەویش نەشتەرگەریی جوانكارییە هەرچەندە رەنگە دوور نییە بتوانم بە نەشتەرگەریی ئەم لۆچانە هیچ نەبێت كەمێك دوایانخەم.
جۆلیا هەروەها دەڵێ: ئەگەر ئێوە وا بیر بكەنەوە كە من پیر بووم بۆ بەشداریكردن لە فیلمەكانتان ئەوا زیان بەر فیلمەكانتان دەكەوێت نەك من، چونكە من ئێستا زۆر خۆشحاڵم بە ژیانی خۆم و هیچ شتێك ناگۆڕم، ئەمەش ئامۆژگارییەكە ئاراستەی هەموو كچە گەنجەكانی دەكەم: هەرچییان پێ وتن، ئێوە هەمیشە دڵخۆش بن بە خۆتان و ناسنامەتان گرنگیی بە قسەكانیان مەدەن.