نەدا فەرەحات: خەریكە لوبنان وێران دەكەن ئێمەش بێدەنگین
لە لایەكی دیكەوە لە دیمانەیەكدا سەبارەت بە رۆڵە هونەرییەكانی، نەدا دەڵێ: من حەز لە رۆڵی كەسایەتییەكی شەرمن یان كەسێكی كۆنسەرڤاتیزم ناكەم، من كەسێكیش نیم تەنیا بتوانم رۆڵی وروژاندن و سەرنجڕاكیش ببینم، بەڵام ئەگەر داوام لێ بكرێت بینینی ئەو جۆرە رۆڵانە بۆ من ئاساییە.
نەدا ئەوەشی دووپات كردەوە كە جورئەتی لە ژیاندا بێ سنوورە و لەم بارەیەوەش دەڵێ: من بڕوای تەواوم بەوە هەیە كە ئەگەر كەسێكت خۆش بوێ لەگەڵی بژی، بۆیە من ئێستا لەگەڵ كەسێك دەژیم كە خۆشمدەوێ.سەبارەت بە شانۆی لوبنانیش دەڵێ: ئەوەی بیەوێ لەسەر هونەر بژی ئەوا دەتوانێت ئەمە بكات، شانۆ هۆكارێكە بۆ پارە كۆكردنەوە و ئەگەر پاڵپشتی هەبوو و هونەرمەند هەست بە بێزاری نەكات ئەوا بە ئاسانی دەتوانێت لەو بوارەدا داهێنان بكات، دەوڵەت پاڵپشتی شانۆ ناكات و زۆریش كەمتەرخەمە لەو بوارەدا، بەڵام من پێموایە هەر هونەرمەندێك زیرەك بێت دەتوانێت لە رێگای شانۆوە بژێوی ژیانی خۆی پەیدا بكات، هەرچەندە من ئێستا بەدوای سینەماوە را دەكەم و خۆم بۆ چەند پرۆژەیەكی هونەری ئامادە دەكەم و لەوانەیە بەشداری لە كارێكی ئەوروپی – لوبنانی و ئەمریكی – لوبنانیدا بكەم.