سەما لە پێناو سیاسەت واز لە هونەر دەهێنێت
لەم بارەیەوە سەما رایگەیاند: من لە دەرەوەی میسرم و هەر كە گەڕامەوە بە شێوەیەكی وردتر باس لەم هەنگاوە و هۆكارەكانی دەكەم، لە ئێستادا سیاسەت بۆ من لە هونەر گرنگترە، چونكە من دەمێكە تێكەڵی سیاسەت بووم، بەتایبەتی لەو كاتەی كە ئیخوان موسلمین لەسەر حوكم بوون، چونكە هەر ئەو كات چەندین گۆرانیم پێشكەش كرد، دژی ئیخوان ئەمەش جۆرێك بوو لە جۆرەكانی سیاسەت.
سەما هەروەها وتی: نازانم كە خۆم دەپاڵێوم بۆ پەرلەمانی میسری، یان نا، چونكە دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە رووی جوگرافییەوە نەگۆڕاوە، بۆیە كە گەڕامەوە میسر ئەم بابەتە یەكلایی دەكەمەوە، وتیشی: رازی نیم بە هیچ شێوەیەك پێم بڵێن سەماكار، چونكە من سەماكار نیم و ئامادەم هونەر بكەم بە قوربانی سیاسەت.