لە رقی سوپەرمان ئیما تومسون خۆی دەكوژێت
بەم دواییە لە لێدوانێكی سەیر و سەرنجڕاكێشدا خانمە ئەكتەری جیهانی ئیما تومسون بە ئاشكرا رایگەیاند كە بێزارە لە پشت بەستن بە پیاوان لە رۆڵی سەرەكیدا، لەم بارەیەوە ئیما وتی: «نازانم بۆچی لە رۆڵە سەرەكییەكان بەتایبەتی ئەوانەی كە رۆڵی رزگاركەری مرۆڤایەتی دەبینن و جیهان دەبینن پشت بە پیاوان دەبەستن و رۆڵی لاوەكی بە ئافرەتان دەدەن وەك ئەوەی بڵێی ئافرەت نەتوانێت رزگاركەری مرۆڤایەتی بێت، بۆ نموونە رۆڵی سپایدەرمان و سوپەرمان و ئیرۆن مان و چەندان فیلمی دیكەی هاوشێوە هەمووی بە پیاوان دراوە، بە راستی من بێزار بووم لە سەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانە و نامەوێ بیانبینم». بەشێكی زۆری خانمە ئەكتەرەكانی دیكەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئیما دەربڕی لەم بوارەدا.
ئیما بە پێكەنینەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەگەر بەشێكی دیكەی زنجیرە فیلمەكانی سپایدەرمان، یان باتمان بەرهەم بهێندرێت، من ناچارم ئەو كات خۆم بخنكێنم.