ئەلیكساندرا: سان ئەندریس وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لە ژیانی هونەریمدا
ئەلیكساندار داداریۆ كە بە جوانییە سەرنجڕاكێشەكەی ناسراوە و تا ئێستا لە چەندین فیلمی دیكەدا رۆڵی پاڵەوانی بە سەركەوتوویی بینیوە، پاڵەوانی فیلمەكە بوو، ئەلیكساندرا لە بارەی فیلمەكەوە دەڵێ: تا ئێستا بەشداریم لە زۆر فیلمدا كردووە و لە هەمووشیان دەرهێنەری و بەرهەمهێنەرەكان لێم رازی بوون، زۆر كەس پێیانوایە كە هۆكاری سەركەوتنم زیاتر بۆ جوانییەكەم دەگەڕێتەوە، هەرچەندە من دان بەوە دەنێم كە جوانی رووخسارم زۆر جار یارمەتیداوم بۆ وەرگرتنی رۆڵەكان، بەڵام ئەگەر من خۆم حەز و خۆشەویستیم بۆ كارەكەم نەبێت و لە هەمان كاتدا خاوەن بەهرەی هونەری نەبم، ئەگەر رۆڵەكە زۆریش گرنگ بێت، زەحمەتە بتوانم بەو شێوەیە بەرجەستەی بكەم كە دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر دەیانەوێ.
لە بارەی فیلمی (San Andreas)یشەوە وتی: ئەمە یەكێكە لەو كارە گرنگانەی كە تا ئێستا بەشداریم تێیدا كردووە و بەلای منەوە باشترین رۆڵم تا ئێستا لەو فیلمەدا بووە و بە خاڵێكی وەرچەرخانی دەزانم لە ژیانی هونەری خۆمدا، چونكە فیلمەكە خۆی سەرنجڕاكێش بوو بەڵگەشمان بۆ ئەمە ئەو سەركەوتنە بوو كە لەرووی جەماوەرییەوە بەدەستی هێناوە و هیوادارم لە داهاتوودا دەرفەتی ئەوەم هەبێت لە كارێكی دیكەی هاوشێوەدا بەشداری بكەم.
شایەنی وتنە كە فیلمی ناوبراو لە دەرهێنانی براد بیتۆن و لە پاڵەوانیەتی كۆلتون هاینزر، كارلا جوجینە، ئەلیكساندار داداریو، دواین جۆنس، كیلی ماینۆگ.