لە ساڵیادی كۆچی دوایی یەلماز گونای سێیەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دهۆك ساز دەكرێت

لە ساڵیادی كۆچی دوایی یەلماز گونای سێیەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دهۆك ساز دەكرێت
لە رۆژانی 9-16/9/ 2012 یەكەم فیستیڤاڵی سینەمایی لە شاری دهۆك بە بەشداری چەندین وڵات لە ئەمریكا و ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا ئەنجام درا، سەرباری ژمارەیەك فیلمی كوردی، ئەمەش یەكەم فیستیڤاڵی فیلمی بەرز بوو لە شاری دهۆك و هەر لەو كاتەوە هەوڵێكی زۆر درا بۆ ئەوەی فیستیڤاڵەكە ساڵانە لە كاتی خۆی ئەنجام بدرێ، لە ساڵی 2013 دووەم خولی فیستیڤاڵەكە ساز كرا بە شێوازێكی جیاوازتر، بەڵام بەهۆی بارودۆخی تایبەتی ساڵی 2014 و شەڕی نەگریسی داعش نەتوانرا لە ساڵی 2014 فیستیڤاڵەكە ئەنجام بدرێت. ئەم ساڵ سەرەڕای بارودۆخی كوردستان بڕیار وایە لە رۆژی 9-9-2015 ـ 16-09-2015 سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بەڕێوەبچێت .

لە سێیەم خولی فیستیڤاڵەكە كە رۆژی دەستپێكردنی هاوكاتە لەگەڵ كۆچی دوایی گەورە سینەماكاری كورد یەڵماز گونای، 143 فیلمی باش بەشداری كردووە، كە 99 فیلمی بیانی و 44 فیلمی كوردیە، بەشداریی سینەمای فەرەنسی تایبەت دەبێت و چەند فیلمێكی بەناوبانگەكانی فەرەنسی نمایش دەكرێن،هەروەها بەشێكی فیستیڤاڵەكە ئەو فیلمە كۆنە بیانیانەی نمایشدەكرێت، كە لەسەر گەلی كورد دروستكراوە، پێموایە بۆ یەكەم جارە لە كوردستان بڵاودەكرێتەوە».
پارێزگای دهۆك لە رووی مادییەوە پاڵپشتی فیستیڤاڵەكەی كردووە و بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری دهۆك سەرپەرشتیی فیستیڤاڵەكە دەكات و لە ئێستادا لیژنەی ئامادەكاری فیستیڤاڵەكە ئامادەكارییەكانیان تەواوبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە فیستیڤاڵەكە لە هۆڵەكانی كۆنفرانسی دهۆك، سینەماكانی مازی مۆڵ پلاس لە رۆژانی 9-9-2015 تاوەكو 16-9-2015 بەڕێوەبچێت.
ساڵی 2012 بە بەشداریی 42 وڵات و 170 فیلم لە هەموو جیهان، یەكەم خولی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، بەو جۆرەش دوای بەردەوامیدان بەم فیستیڤاڵە بۆ ماوەی 3 ساڵ، ئێستا فیستیڤاڵی دهۆكی نێودەوڵەتی توانی ببێت بە ئەندامێكی پەسەندكراو لە (ئاسیا پاسیفیك سكرین ئەواردس APSA) و نوێنەرایەتیی عیراق بكات بۆ كاندید كردنی فیلمی درێژ و بەڵگە فیلم بۆ Asia Pacific Screen Awards كە بە گەورەترین نمایشی خەڵاتكردنی فیلم لە كیشوەری ئاسیا لە سەر ئاستی جیهانی و بە (ئۆسكاری ئاسیا) دەناسرێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك دوو بەشی سەرەكی تێدایە، بەشی سینەمای جیهانی و بەشی سینەمای كوردی، كە هەر یەك لەمانە كێبڕكێی تایبەتی هەیە بۆ فیلمی درێژ، بەڵگە فیلم، كورتە فیلم، هەر بەم پێیەش فیستیڤاڵی دهۆك، یەكەم فیستیڤاڵی كوردی بوو دەستپێشخەری لە دروستكردنی پێشبڕكێی بۆ فیلمی جیهانی بكات و باشترینیان خەڵاتبكات.
فەرەنسا میوانی سەرەكی فیستیڤاڵە
لە هەر خولێكدا وڵاتێك میوانی فیستیڤاڵەكە دەبێت، لە خولی یەكەم ٢٠١٢ سینەمای ئیتاڵی بە فیلمە بەناوبانگەكانی بووە میوانی فیستیڤاڵی دهۆك، خولی دووەمی ٢٠١٣ سینەمای ئەڵمانی میوانداری كرا، بڕیارە لەم خولەشدا بە كۆمەڵێك فیلمی كلاسیك و مۆدرێن، سینەمای فەرەنسی ببێتە میوانی دهۆك.
سەرەڕای هەبوونی بەشی كوردی و جیهانی و وڵاتی میوان كە فەرەنسایە، كۆمەڵێك فیلمی دیكە لە بەشی (نمایشی تایبەت) بەشداردەبن، كە كۆمەڵێك فیلمن لەبەر بابەت و مژارە تایبەت و دەگمەنەكانیان سەرنجیان دەخرێتە سەر، بۆ نموونە نمایشی تایبەت بۆ كۆمەڵێك لە فیلمی كوردی مێژوویی و كۆن بە ناوی بەشی ( لە ژێر سێبەری مێژوودا Kurdish Retropsective) كە كۆمەڵێكیان فیلمی كوردین و كۆمەڵێكیان لەسەر كورد دروستكراون، ساڵانی 1920 هەتا 1990، بۆ یەكەمجار لە جیهاندا نمایشدەكرێن. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پرۆگرامی فێستیڤاڵ ناو و ناوەڕۆكی ئەم فیلمانە دەخرێنەڕوو.
تێكڕای ژمارەی خەڵاتەكانی فێستیڤاڵی دهۆك دەگاتە (14) خەڵات بۆ هەردوو بەشی كوردی و جیهانی، كە (4) یان خەڵاتی بەشی جیهانین و (10) خەڵاتی بەشی كوردین، تێكڕای پارەی تەرخانكراوی خەڵاتەكان دەگاتە (79) هەزار دۆلار.
خەڵاتەكانی فێستیڤاڵی دهۆك بۆ پێشبڕكێی سینەمای جیهانی:
خەڵاتی یەڵماز گونەی بۆ باشترین فیلمی درێژ بڕی (10) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی باشترین دەرهێنەری گەنجی فیلمی درێژ بڕی (5) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی ئەنستیتیوتی فەرەنسی بۆ باشترین بەڵگە فیلم بڕی (5) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی باشترین كورتە فیلم بڕی (5) هەزار دۆلارە.
خەڵاتەكانی فێستیڤاڵی دهۆك بۆ پێشبڕكێی سینەمای كوردی:
خەڵاتی باشترین فیلمی درێژ بڕی (10) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی ژوری فێستیڤاڵ بۆ باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژ بڕی (5) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی باشترین سیناریۆی كورتە فیلم بڕی (4) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕی فیلمی درێژ بڕی (3) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچی فیلمی درێژ بڕی (3) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلم بڕی (5) هەزار دۆلارە.
خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای دهۆك بۆ باشترین كورتە فیلمی كوردی بڕی (8500) دۆلارە بۆ پڕۆژەی تازەی دەرهێنەر.
خەڵاتی ژوری فێستیڤاڵ بۆ باشترین كورتە فیلم بڕی (1500) دۆلارە.
خەڵاتی دیكە:
خەڵاتی پارێزگای دهۆك بۆ باشترین فیلمی درێژ كە لە دەڤەری بادینان دروستكراو بە بڕی (10) هەزار دۆلار.
خەڵاتی یەكێتی نووسەران بۆ باشترین فیلمی كوردی دیاسپۆرا بە بڕی (4) هەزار دۆلارە.

فیستیڤاڵەكە بە بیرەوەرییەكانی شەوكەت ئەمین دەكرێتەوە
بڕیارە كاتژمێر 6 بە فیلمی ڕۆژی كردنەوەی فێستیڤاڵی دهۆك 9 – 9 -2015 لە هۆڵی كۆنگرەكانی زانكۆی دهۆك بێت، لە رۆژی كردنەوەی فیستیڤالەكە فیلمی (بیرەوەریی سەر بەرد) لە دەرهێنانی شەوكەت ئەمین كوركی نمایش دەكرێت، كە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای دهۆك و میتوس فیلمی ئەڵمانیایە دەست پێدەكات.
فیلمی (بیرەوەریی سەر بەرد) لە شاری دهۆك وێنەی گیراوە و چەندین ئەستێرەی سینەمای كوردی ڕۆڵی تێدا دەبینن.
هەروەها خاوەن چەندین خەڵاتی جیهانییە و لە هەموویان گرنگتر خەڵاتی یونیسكۆی ئاسیا پاسیفیكە لە ساڵی 2014.
ڕێوڕەسمی فەرشی سور ڕۆژانە بۆ ئەم فیلمانە ساز دەكرێن لە هۆڵی كۆنگرەكانی زانكۆی دهۆك و گەورە ئەستێرەكانی سینەمای كوردی ئامادە دەبن و بینەرانیش دەتوانن لەو ڕێ ڕەسمانە دا ئامادە بن پێش بە نمایشكردنی فیلمەكان.
ئەو فیلمانەی بەشداری پێشبڕكێ دەبن ئەمانەن:

Memories on Stone | By Shawkat Amin Korki | Kurdistan، Germany
The Dance of Horses| By Sardar Khalil | Kurdistan
Farewell Analog| By Hiwa Amin Nejad | Iran
Mikael | By KordoDoski | UAE، USA، Kurdistan
Pako | By Walid M. Tahir | Kurdistan
Song of my Mother | By ErolMintas | Turkey
Letter To The King | By HishamZaman | Norway
Once Upon a Time | By Kazim Oz | Turkey
Come to my voice | By HuseynKarabey | Turkey
Top