تا خەڵات بە دەست نەهێنێت مێرد ناكات

تا خەڵات بە دەست نەهێنێت مێرد ناكات
خانمە ئەستێرەی بۆڵیۆد كاترینا زۆر زیرەكە لەوەی هەر كاتێك بیەوێت بابەتێك دەورووژێنێت و ناوەندە هونەرییەكان و میدیاكانی جیهانیش بە هەواڵەكانی سەرقاڵ دەكات. بەتایبەتی لەو بابەتانەی كە پێوەندیی راستەوخۆی بە ژیانی تاكەكەسی خۆیەوە هەیە، وەك هاوسەرگێری و جیابوونەوە، بەڵام لە كۆتاییشدا هیچ چارەسەرێك، یان وەڵامێكی یەكلاكەرەوە ناخاتە دەست جەماوەر و میدیاكانەوە.
بەم دواییە كاترینا بابەتی گەڕانەوەی بۆ رانبیر كاپۆری هاوسەری پێشووی ورووژاندووە و پێوەندییان هەیە، لە میانەی كۆنگرەی رۆژنامەنووسی تایبەت بە فیلمەی نوێیەكەی (Phantom) لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی ژیانی هاوسەرێتیی خۆی، كاترینا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی جارێكی دیكە باس لە بابەتی پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی بكاتەوە، وتیشی: ئامادەم بچمەوە نێو ژیانی هاوسەرێتی دوای ئەوەی خەڵاتی نیشتمانی بەدەست دەهێنم. كاترینای تەمەنی 31 ساڵ زیاتر وتی: تەنانەت ئەگەر رانبیر*یش خەڵاتی نیشتمانی بەدەست بهێنێت، بەڵام خەڵاتەكە پێوەندیی بە منەوە نەبێت، ئەو كات یەكسەر پرۆسەی هاوسەرگیری رەت دەكەمەوە.
كاترینا هەروەها وتی: دەمەوێ گرنگی زیاتر بە ژیانی پیشەییم بدەم، بۆیە هەوڵ دەدەم لە بواری كاركردنەوە سەقامگیر بم، بۆ ئەوەی بتوانم باشترین فیلم و باشترین رۆڵ پێشكەش بكەم.
Top