ساندرا بەرۆكی بۆ سۆزداری وێنەگرێكی گرتووە

ساندرا بەرۆكی بۆ سۆزداری وێنەگرێكی گرتووە
ساندرا پۆلۆك لە نێو خانمە ئەستێرەكانی سینەمایی وا ناسراوە كە یەكێكە لەو ئەكتەرانەی خۆیان لە پێوەندیی خۆشەویستی و قسە و پڕوپاگەندی میدیاكان دووردەخەنەوە، بۆیەش كەمترین پڕوپاگەندەی دژی دەكرێت و یەكێكە لەوانەی لەلایەن میدیاكانەوە بە ئەكتەرە خۆشەوەیستەكە ناسراوە.بەڵام سەرەڕای ئەمە چەند راپۆرتە هەواڵێك رایانگەیاندووە كە دوای ماوەیەك بێدەنگی و دووركەوتنەوە لە پێوەندی خۆشەویستی، خانمە ئەستێرەی سینەمایی ساندرا پۆلۆك لە پێوەندییەكی سۆزداریدایە لەگەڵ وێنەگرێكی فۆتۆگرافی. تەنانەت ئاشكرایان كردووە كە ساندرا و براین ریندل لە چێشتخانەی گراسیا لە كەوشوهەوایەكی رۆمانسیدا بینراون، هەروەها چەند وێنەیەكیان بڵاوكردەوە كاتێك لە ئۆتۆمبیلی ریندل-دا بوون و ساندرا لە شێوەی نمایشكارێكی جلوبەرگدا بوو، جگە لەمەش ریندل رۆلی لویسی كوڕە تەمەن پێنج ساڵییەكەی ساندرا دەبینێت.
ساندرا لە ساڵی 2010 لە جیسی جایمسی هاوسەری جیا بۆوە دوای ئەوەی بۆی دەركەوت كە ناپاكی خێزانی كردووە لەگەڵ میشیل ماكگی، لەو كاتەوە تا ئێستا هیچ پێوەندییەكی بە شێوەیەكی فەرمی نەبووە و هیچ پڕوپاگەندەیەكی دەربارەی بڵاو نەبۆتەوە، تا ئێستاش راپۆرتەكانی پشتڕاست و رەت نەكردۆتەوە.
Top