كیم كارداشیان رۆژانە 1700 دۆلار لە مكیاژ خەرج دەكات

كیم كارداشیان رۆژانە 1700 دۆلار لە مكیاژ خەرج دەكات
ماریۆ دیدیڤانۆڤیك ماكییری ئەستێرە و نمایشكاری جلوبەرگی ئەمریكی كیم كارداشیان هۆكاری جوانیی رووخسار و دەموچاو و دەركەوتنی بەردەوامی كارداشیانی لە وێنەكان و بۆنە هونەری و كۆمەڵایەتییەكان، یان لەسەر فەرشی سووری فیستیڤاڵەكان ئاشكرا كرد.
ماریۆ لە لێدوانێكدا كە تا راددەیەك مایەی سەرسوڕمان بوو، رایگەیاند: كیم كارداشیان لە یەك دانیشتنی ماكیاژدا نزیكەی 50 جۆرە كرێم و سووراو بۆ روومەت و لێو بەكاردەهێنێت كە خەرجی رۆژانەیان دەكاتە نزیكەی 1700 دۆلاری ئەمریكین ئەمەش بڕە پارەیەكی زۆرە بۆ ئەستێرەیەكی ناودار.
هەر لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (كلۆزەر ئێف ئێن ئار)ی فەڕەنسی ئاشكرای كرد جگە لەم بڕە پارە زۆرەی كە رۆژانە لە میكاژدا خەرجی دەكات و تا ئێستا بۆ هەموو لایەك شاراوە بووە، كیم چەند موحازەرەیەكی پێشكەش كردووە دەربارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی مكیاژ و چەند نهێنییەكی جوانی خۆی ئاشكرا كردووە، لەوانەش هونەری مۆنتۆریج كە تەكنۆلۆژیای بەكارهێنانی كرێمی سەرەكی كراوە و تۆخە لەگەڵ 50 هەنگاوی دیكەی پێویست بۆ تەواوكردنی دانیشتنێكی سەركەوتووی مكیاژ.
Top