مننە فەزالی: لەبەر خۆشەویستیی منداڵ رەنگە ژیانی هاوسەری پێكبهێنم
لە بارەی ژیانی هاوسەرێتییەوە مننە دەڵێ: یەكێك لە ئاواتەكانی دایكم ئەوەیە كە ئەمساڵ بە جلوبەرگی بووكێنی بمبینێت، هیوادارم بتوانم ئەمساڵ خەونەكەی بەدی بهێنم، نەك تەنیا لەبەر خاتری دایكم، بەڵكو لەبەر ئەوەی یەكێك لە ئاواتەكانم ئەوەیە كە ببم بە دایك و لەوانەیە خۆشەویستیم بۆ دایكایەتی وام لێ بكات ئەمساڵ بچمە نێو قەفەسی زێڕینەوە، بەڵام تا ئێستا كەسێكی گونجاوم نەدۆزیوەتەوە.
دەربارەی مەرجەكانی ئەو كەسەش دەڵێ: گرنگترین شت بەلای منەوە ئەوەیە لەگەڵ من بگونجێت و لێكتێگەیشتن لە نێوانماندا هەبێت و گوێ لە بیروبۆچوونی یەكتر بگرین بۆ ئەوەی گرفتمان بۆ درووست نەبێت و ژیانمان تێك نەچێت، هیوادارم هاوسەرەكەم كەسێك بێت كە لە سروشتی كارەكەم بگات و پاڵپشتیم بكات لە كارە هونەرییەكانم و لە هەموو ئەمانەش گرنگتر ئەوەیە كە رێز لە دایكم بگرێت و عاشقی منداڵ بێت وەكو من.
دەربارەی خراپترین پیاویش دەڵێت: ئەو كەسەی خیانەت بكات و چاوی لە ئافرەتی دیكە بێت لەو كاتەی كە خاوەن هاوسەر و منداڵە خراپترین و بەدترین كەسە، پێموایە ئەمە لە زۆربەی پیاوەكاندا هەیە و هەر ئەویشە وایكردووە كە تا ئێستا دوودڵ بم لەوەی بیر لە ژیانی هاوسەرێتی بكەمەوە.