جوانترین شانـۆكانی جیەان
ماڵپەڕی ( ەۆفینجتون) ژمارەیەك لە شانۆ جوانەكانی جیەانیان خستووەتە بەرچاو، ئەوانەی بە ئاسەواری بەنرخو كاری ەونەریی ناوازە ناو دەبرێن.
ئا: یاسین قادر بەرزنجی
* شانۆی بالیەی جارنێ:
دەكەوێتە ناوجەرگەی پاریسی پایتەختی فەرەنساوە، پێشی دەوترێت (ئۆپێرای پاریس) و 1600 كورسی تێدایە، ئەم شانۆیە لەلایەن تەلارساز شارڵ جارنێ نەخشەی كێشراوەو لە ساڵانی نێوان 1875 تا 1989 بارەگای سەرەكیی تیپی ئۆپێرای پاریس بووە.
* شانۆی رۆیاڵ ئەلبێرت:
شانۆی (رۆیاڵ ئەلبێرت ەۆتێل) لە ئینگلتەرە یەك لەو شانۆیانەیە كە چووەتە نێولیستی جوانترین شانۆكانی جیەانەوە، لەو ەۆڵی شانۆیەدا زیاد لە (5) ەەزار كەس جێگایان دەبێتەوە، ساڵی 1871 كراوەتەوە ولەسەر شێوەی تەلارسازیی ئیتالیی دروستكراوە..
* شانۆی ئەمازۆن:
دەكەوێتە شاری ماناوسی بەرازیلەوە، یەكێكە لەو جێگانەی كە گەشتیاران لەكاتی سەردانی ئەو شارەدا دەچنە بینینی. ئەم شانۆیە لە ساڵی 1896 دا كراوەتەوەو لەسێ نەۆم پێكەاتووەو تیایدا نمایشی موزیكو ئۆپێرا پێشكەش دەكرێت..
* شانۆی ئۆپێرای سیدنی:
دەكەوێتە سەر كەنارەكانی زەریاوە لە ئوسترالیا، یەك لە ەەرە جوانترین شانۆكانە، ساڵی 1974 ئەندازیاری دانیماركی (جۆرن ئۆتزن) بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ تێچووی،نەخشەی كێشاوە. ئەم تەلارە بە چیمەنتۆو پۆڵا دروستكراوەو جێی 6600 بینەری تێدا دەبێتەوەو تیایدا نمایشی موزیكو ئۆپێراو بالیەو فیلمو موزیكی تاك ژەنین نمایش دەكرێت..
* شانۆی شیكاغۆ:
یەك لەو شانۆیانەیە كە چووەتە ریزبەندیی شانۆ جوانەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو جیەانەوە، جێگای 3880 بینەری تێدا دەبێتەوە، ئەم شانۆیە لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1921 دا كراوەتەوە.
* شانۆی ەێرۆدس ئەتیكۆس:
ئەم شانۆیە كە دەكەوێتە شاری ئەسینای وڵاتی یۆنان، یەك لە شوێنەوارە ەونەرییەكانی جیەانە، لەسەر شێوازی تەلارسازیی كلاسیكەوە ەیرۆدس ئەتیكۆس نەخشەی كێشاوە، سێ نەۆمەو جێگای (5) ەەزار بینەری تێدا دەبێتەوە..
* شانۆی بالودی لاموزیكا:
لە بەرشەلۆنەیەو لویس ئی مونتا نیر نەخشەی كێشاوە، ساڵی 1908 كراوەتەوەو پۆنسكۆ بەیەكێك لە شوێنەوارە جیەانیەكانی ئیسپانیای ناوناوە..
* شانۆی ئالا ئیسكالا:
دەكەوێتە میلانۆی ئیتالیا، یەكێكە لە ناسراوترین شانۆ ئۆپێراكانی جیەانو ساڵی 1778 كراوەتەوەو جێگای 2800 كەسی تێدا دەبێتەوە، تەلارسازییەكەی لەسەر شێوازی كلاسیكی نوێ ئەنجامدراوە.