میریهام: دەمەوێ تەنیا بە هونەرەكەمەوە سەركەوتوو بم

میریهام: دەمەوێ تەنیا بە هونەرەكەمەوە سەركەوتوو بم
میریهام حوسێن بەوە ناسراوە كە رۆڵەكانی زیاتر یاخیبوونیان تێدایە، بەڵام یاخیبوونی تەنیا دژی دابونەریتە كۆمەڵایەتییە باوەكان نییە، لە مانگی رەمەزانی رابردوودا بە سێ شێوە دەركەوت و هەر لە دوای مانگی رەمەزانیش رایگەیاند كە دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ سینەما.
لە بارەی بارودۆخی ئێستای سینەمای میسری میریهام دەڵێ: سەرەڕای بابەتەكانی، كەچی سینەما بەردەوام لە گەشەدایە و ئێستا كاری زۆر بە هێزتر و زیاتر پێشكەش دەكات، سەبارەت بە بەشداریی خۆی دەڵێ: من ناتوانم حوكم لەسەر خۆم بدەم، هەرچەندە هەنگاوەكانم بە هێواشییە، بەڵام تێبینی ئەوە دەكەم كە ئێستا پێگەكەم باش بێت و شارەزاییم پەیدا كردووە، هەرچەندە دەزانم كە سەركەوتن لە هونەردا ئاسان نییە، بەڵام توانیم بەسەر ئاستەنگەكانمدا زاڵ بم.
سەبارەت بە رۆڵی ورووژاندن لە سینەمادا میریهام دەڵێ: ناتوانم باس لەو بابەتە بەشێوەیەكی گشتی بكەم، بەڵام سەبارەت بە خۆم بە هەموو شێوەیەك رۆڵی وروژاندن بەشێوەیەكی ئاشكرا و راشكاوانە رەتدەكەم، بەڵام ئاساییە رۆڵێكی كۆمەڵایەتی ببینم كە كاریگەریی لە هەستی بینەر و جەماوەر نەكات و بەشێوەیەك نەبێت كە زیاد پێم بڵێن ئەوەی تۆ دەیكەی، زیاد لە پێویستە، چونكە ئاواتی من ئەوەیە بوونی خۆم بسەلمێنم و تەنیا لە رێگای هونەرەكەمەوە سەركەوتوو بم.
Top