میریهام: دەمەوێ تەنیا بە هونەرەكەمەوە سەركەوتوو بم
لە بارەی بارودۆخی ئێستای سینەمای میسری میریهام دەڵێ: سەرەڕای بابەتەكانی، كەچی سینەما بەردەوام لە گەشەدایە و ئێستا كاری زۆر بە هێزتر و زیاتر پێشكەش دەكات، سەبارەت بە بەشداریی خۆی دەڵێ: من ناتوانم حوكم لەسەر خۆم بدەم، هەرچەندە هەنگاوەكانم بە هێواشییە، بەڵام تێبینی ئەوە دەكەم كە ئێستا پێگەكەم باش بێت و شارەزاییم پەیدا كردووە، هەرچەندە دەزانم كە سەركەوتن لە هونەردا ئاسان نییە، بەڵام توانیم بەسەر ئاستەنگەكانمدا زاڵ بم.
سەبارەت بە رۆڵی ورووژاندن لە سینەمادا میریهام دەڵێ: ناتوانم باس لەو بابەتە بەشێوەیەكی گشتی بكەم، بەڵام سەبارەت بە خۆم بە هەموو شێوەیەك رۆڵی وروژاندن بەشێوەیەكی ئاشكرا و راشكاوانە رەتدەكەم، بەڵام ئاساییە رۆڵێكی كۆمەڵایەتی ببینم كە كاریگەریی لە هەستی بینەر و جەماوەر نەكات و بەشێوەیەك نەبێت كە زیاد پێم بڵێن ئەوەی تۆ دەیكەی، زیاد لە پێویستە، چونكە ئاواتی من ئەوەیە بوونی خۆم بسەلمێنم و تەنیا لە رێگای هونەرەكەمەوە سەركەوتوو بم.