كانجا رانوت خەڵاتێكی سینەمایی رەتدەكاتەوە

كانجا رانوت خەڵاتێكی سینەمایی رەتدەكاتەوە
یەكێك لە خەون و ئاواتەكانی هونەرمەندان و بەتایبەتی ئەكتەران بریتییە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی فیستیڤاڵە سینەماییەكان و زۆریش هەوڵ دەدەن كە لە بواری خۆیاندا سەركەوتوو بن و بۆ هەمان مەبەست فیلمەكانیان بۆ زیاتر لە فیستیڤاڵێك دەنێرن. بەڵام خانمە ئەكتەری هیندی كانجانا رانۆت خەڵاتی باشترین ئەكتەری فیستیڤاڵی ملبۆرنی رەتكردەوە بە رۆڵی لە فیلمی Tanu Weds Manu Returns، دوای ئەوەی لیژنەی فیلمە بەرزەكانی فیستیڤاڵی ناوبراو بانگێهشتی كانجانای كرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری فیسیتڤاڵەكە، كانجا بە رێزەوە خەڵاتەكەی رەتكردەوە.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لەم ئەكتەرە هیندییە رایگەیاند: كە كانجانا بڕوای بە سیاسەتی وەرگرتن و بەخشینی خەڵاتە سینەماییەكان نییە، بۆیە تا ئێستا هیچ خەڵاتێكی وەرنەگرتووە، تەنانەت ئەو خەڵاتانەی كە لە فیستیڤاڵەكانی هیندستانیش پێشكەشی دەكرێن و زۆر جار تووشی رەخنە و هێرشی زۆری میدیاكان بۆتەوە بە هۆی ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەكات سەبارەت بە خەڵاتە سینەماییەكان.
هەمان سەرچاوە رایگەیاند كە كانجانا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بە یاوەری تیمی فیلمە نوێیەكەی (Katti Batti) بەشداری بكات لە ئاهەنگی كۆتایی فیستیڤاڵەكە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە خەڵاتەكە وەربگرێت.
Top