باڵای ئەلیشا گرفتی بۆ درووستكردووە

باڵای ئەلیشا گرفتی بۆ درووستكردووە
زۆر جار ئەكتەر و گۆرانیبێژە ناودارەكان بە دەست ناسراوی و ناوبانگەوە دەناڵێنن و بە ئاشكرا رایدەگەیەنن كە ناتوانن وەك هەر كەسێكی دیكە ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەر بەرن و دووچاری گرفتی جۆراوجۆر دەبنەوە، بەتایبەتی لە وێنەگرتن و بڵاوبوونەوەی پروپاگەندەی جۆراوجۆر لە میدیاكان دەربارەی ژیانی ئاسایی و تایبەتی خۆیان. بەڵام كچە ئەستێرە و ئاوازدانەری ئەمریكی ئەلیشا كیز رایدەگەیەنێت كە پیاوان بە هۆی باڵا و بەژنی رێكوپێكی، گرنگی زۆریان پێدەدا، ئەمەش زۆر جار گرفتی بۆ درووستكردووە. لەم بارەیەوە ئەلیشا دەڵێ: من ئەم هەستەم تاقیكردۆتەوە بۆیە هەست بە ترسی ئافرەتان دەكەم بە هۆی توانج لێدانی پیاوانەوە تووشی دەبن، چونكە من ئەمەم زۆر بینیوە لە شەقامەكانی نیۆیۆرك ئەمەش رەنگە بەهۆی شێوازی جلوبەرگەكانمەوە بێت كە تا راددەیەك سەرنجڕاكێش بووە.
ئەلیشا زیاتر دەڵی: زۆر هەستم بە غەریزەیەكی ئاژەڵانە دەكرد لەلایەن هەندێك پیاوەوە ئەمەش منی زۆر ترساند، بۆیە هەر كە دەستم بە كاری هونەری كرد، ستایلی قژم گۆڕی و چیتر جلوبەرگی تەسكم لەبەر نەكرد بۆ ئەوەی زۆر سەرنجی پیاوان بۆ خۆم رانەكێشم، بۆیە ئێستا كە جلوبەرگی بەرین لەبەر دەكەم لە جیاتی جێنزی تەسك هەست بە جیاوازییەكی زۆر دەكەم، لە تێڕوانینی پیاوان و رزگارم بووە بە تایبەتیش لە توانجەكانیان.
Top