هاوسەری سوڵتان وازی هێنا
بیرجوزار كە هاوسەری ئەكتەر خالد ئەجەنشە لەم بارەیەوە بە گۆڤاری ناوبراوی راگەیاند كە بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە نواندن دووربكەوێتەوە و بەشداریی لە هیچ كارێكدا نەكات و هەموو كاتی خۆی بۆ عەلیی كوڕی تەرخان بكات، بۆ ئەوەی ببێت بە نموونەی دایكێكی سەركەوتوو، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە پشوویەكی درێژخایەن هەیە.
بیرجوزار زیاتر وتی: «ئێستا كە تەمەنم لە سەرووی سی ساڵییە هەست دەكەم لە جارن جوانترم و زۆریش دڵخۆشم بە ژیانی هاوسەرێتیم لەگەڵ خالد، چونكە ژیانی منی زۆر ئاسان كردووە و هەموو پێداویستییەكانی ژیان و سەقامگیریی خێزانی بۆ فەراهەم كردووم.»
پێشتر چەند كەسێك بیرجوزاریان بینی بوو كە زیاتر لە جارێك سەردانی شوێنێكی فرۆشتن و ئامادە كردنی شیرینەمەنییەكانی كردبوو، دواتر دەركەوت كە ئەم شوێنەی بە كرێ گرتووە و هەوڵ دەدات چەند گۆڕانكارییەكی تێدا بكات، ئەمەش وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە رەنگە بە نیاز بێت، دوای وازهێنانی لە كاری نواندن خەریكی ئەم كارە بێت.
شایەنی وتنە بیرجوزار لە بنەماڵەیەكی هونەریی ناوداریی توركیایە دایكی هولیا داركان ئەكتەرێكی ناسراوی شەستەكانی سەدەی رابردوو بوو لە توركیا باوكیشی تانجو كۆریل ئەكتەر و دەرهێنەر بووە.