بەهۆمی بە پێچەوانەی خەڵك كێشی خۆی زیاد دەكات

بەهۆمی بە پێچەوانەی خەڵك كێشی خۆی زیاد دەكات
دابەزاندنی كێشی لەش یەكێكە لەو كارانەی كە ئەكتەرەكان بەتایبەتی ئافرەتان پێوەی دەناڵێنن و كاتێكی زۆری خۆیان بۆ تەرخان دەكەن، تەنانەت ئەگەر لە گەشتیش بن، هەوڵ دەدەن وەرزشی خۆیان ئەنجام بدەن و زۆر جار هەندێكیان مامۆستای تایبەتیان هەیە و وانەی تایبەتی وەرزشیش وەردەگرن تەنیا بۆ ئەوەی كێشیان دابەزێت. بەڵام خانمە ئەكتەری بۆلیۆد «بەهۆمی بیدنیكار» بە پێچەوانەی زۆر لە ئەكتەران لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی كێشی زیاد بكات و لە ماوەیەكی كورتدا توانیی 15 كیلۆ گرام لە كێشی خۆی زیاد بكات لە پێناو بینینی رۆڵی ئافرەتێكی قەڵەو لە فیلمی (Dum Laga Ke Haisha)، لە بارەی ئەم هەنگاوەی بەهۆمی وتی: هەرچەندە كارەكە زۆر ئاسان نەبوو، بەڵام هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم، بەتایبەتی كە توانیم رۆڵی خۆم زۆر بە باشی لە فیلمەكەدا ببینم و بوومەتە مایەی رەزامەندی دەرهێنەر و ستافی فیلمەكە.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی شارات كاتاریایە و جگە لە بەهۆمی چەندین ئەستێرەی دیكەی بۆلیۆد بەشداریی تێدا دەكەن لەوانە سانجای میشیرا و كۆمار سانۆ و سیما باهفا و ئالكامین، ماوەی فیلمەكە 110 خولەكە و باس لە رێوشوێنەكانی ئاهەنگی هاوسەرگیریی نێوان پیاوێكی لاواز و كچێكی قەڵەو دەكات كە بە دەست قەڵەوییەكەیەوە دەناڵێنێت.
Top