نیكۆل سابا لە پیر بوون دەترسێت
سەبارەت بە ژیانی هونەری و تایبەتی خۆی نیكۆڵ سابا لە دیمانەیەكدا دەڵێ: بەهیچ شێوەیەك رێگا نادەم هونەر ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی پەروەردە كردنی كچەكەم پشتگوێ بخەم، چونكە دەتوانم چۆن ژیانی تایبەتی و هونەری خۆم بگونجێنم، لە هەمان كاتدا هەست دەكەم ئەو پێگەیەی ئێستا هەمە بیپارێزم، هەرچەندە ئەمە لەسەر حیسابی ماندووبوونی جەستەیی خۆمە.
نیكۆڵ باس لە كەموكوڕییەكانی خۆی دەكات و دەڵێت: یەكێك لە خاڵە لاوازەكانم بریتییە لە ترسی بەردەوام، چونكە سەركەوتن و ئەو پێگەیەی كە پێی گەیشتووم وام لێدەكەن هەمیشە هەست بە ترس بكەم، بەڵام ئەم ترسە زۆر جار وام لێدەكات لە لایەنی هونەرییەوە شتی نوێ و باشتر پێشكەش بكەم.
سەبارەت بە تەمەن و پیربوونیش نیكۆڵ دەڵێ: بێگومان من زۆر لە پیربوون دەترسم و هەر كەسێك پێچەوانەی ئەمە بڵێ راست ناكات، هەموو كەسێك بەتایبەتی هونەرمەندان زۆر لە پیری دەترسن و حەز ناكەن لە سەروسیمایان نیشانەی پیربوون ببینن، چونكە حەز دەكەن هەمیشە خۆشەویست بن لای جەماوەرەكەیان، من بۆ ئەوەی بەسەر ئەم ترسەدا زاڵ بم، هەوڵ دەدەم قەناعەت بە خۆم بكەم كە ئەمە سوننەتی ژیانە و ئەوەی بۆ من دەمینێتەوە تەنیا ئەوەیە كە خێزانێكم پێكهێناوە و منداڵم هەیە، ئەمەش قەرەبووی هەموو شتەكانی دیكەم دەكاتەوە كە لە ژیان لە دەستمداوە، یان لە كاتی پیربوون هەستیان پێ بكەم.