سەلمان خان ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات
فیلمەكە لە كۆتایی مانگی رابردوودا زیاتر لە 300 ملیار رۆبیەی هیندی كۆكردبۆوە و چاودێرانی سینەمایی پێشبینی دەكەن ئەم فیلمە ژمارە پێوانەییەكان بشكێنێت، چونكە لەرووی جەماوەرییەوە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، ئەمەش بە حاڵەتێكی دەگمەن دادەنرێت بەتایبەتی لەم سەردەمەدا كە فیلمەكانی بۆلیۆدیش لە رووی جەماوەرییەوە لە پاشەكشێدان، هەروەها سەلمان خان رەخنەیەكی زۆری لە تیرۆریستی ناسراو یەعقوب خان گرتبوو، بەڵام ئەمەش كاریگەریی لەسەر ئاستی جەماوەریی فیلمەكە نەبووە.
فیلمەكە لە دەرهێنانی ئەكبەر خانە وباس لە كچێكی پاكستانی كەڕ دەكات كە ون بووە و كوڕێكی هیندی هەوڵ دەدات یارمەتیی بدات بۆ ئەوەی خزم و كەسەكانی بدۆزێتەوە و باس لە پێوەندییەكانی نێوان هیندستان و پاكستان دەكات و رەخنەگرانی سینەما رایانگەیاندووە كە سەلمان خان و كارینا كاپوور لەو فیلمە باشترین رۆڵیان بینیوە لە مێژووی هونەری خۆیاندا كە لایەنی رۆمانسی و كۆمیدییان زۆر بە باشی تێكەڵ كردووە، هەروەها بە هەوڵێكی باشی دەزانن بۆ هێوركردنەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بە ئاشكرا رەخنە لە توندڕۆیی ئایینی لە هیندستان و پاكستان دەگرێت.