ناومی كامبل بە شەش مانگ سزا دەدرێ

ناومی كامبل بە شەش مانگ سزا دەدرێ
دوای چەندین دانیشتنی دادگا و هەوڵە بەردەوامەكانی پارێزەران بۆ ئەوەی ماوەی سزادانی ناومی كامبلی نمایشكاری جلوبەرگی بەریتانی دوابخرێت، بەڵام لە كۆتاییدا دادگایەكی بەرزی وڵاتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە زیندانی كردنی بۆ ماوەی شەش مانگ.
دادگاكە ناومی تەمەن 45 ساڵی بە لێدانی وێنەگرێك سزادا كە بووە هۆی برینداركردنی چاوی دوای ئەوەی بە جانتاكەی دەستی لێیدا كە دەیوست وێنەیەكی بگرێت لەگەڵ هاوڕێی پێشووتری ملیاردێری رووسی فلادیمیر دۆرنین لە ساڵی 2009 لە دوورگەی سیسیلیا.
دی جیوفانی كە وێنەگرێكی ئیتاڵییە لە سكاڵانامەكەیدا رایگەیاند كە پەرچە كرداری ناومی زۆر توند بوو كاتێك ویستی وێنەیەكی لەگەڵ دۆرنین بگرێت و بە هیچ شێوەیەك پێشبینی ئەم كاردانەوە بەهێزەی نەدەكرد، دەكرا گرفتەكە بەشێوەیەكی دیكە چارەسەر بكرێت و نەگاتە ئەم ئاستە بۆیە زۆر كەسی پێوەندیدار بە مەسەلەكە هاوسۆز بوون لەگەڵ من.
لەلایەكی دیكەوە پارێزەرانی ناومی رایانگەیاند كە بەشێوەیەكی یاسایی هەڵسوكەوت لەگەڵ حوكمەكە دەكەن و هەرچەندە ناومی حوكمەكەی قبوڵ كردووە، بەڵام تانەی لێدەدەن.
شایەنی وتنە ئەمە چەندین جارە ناومی ئەم جۆرە رەفتارە ناشیرینانە ئەنجام دەدات كە كاریگەرییەكی زۆریان كردۆتە سەر كەسایەتییەكەی، بەجۆرێك هەندێك كەسى نزیك لە ناومی رێنماییان كردووە كە پێویستە چەند وانەیەك وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانێت كۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست نەدات و توڕە نەبێت.
Top