رووبار ئەحمەد:دەبێت هونەر و ئەدەب لە شەڕی دژی جەهالەتدا چەکێکی کاریگەر بێت
* ئایا شانۆی كورد گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بڵێین قۆناغی (ركود)؟
- نەخێر، شانۆی کوردی نەوەستاوە، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی لەگەڵ دەستگیڕۆیی نەکردنی بەردەوامە، لە بنەڕەتدا شانۆی کوردی هەمیشە لەبەردەم بوون و نەبووندا بووە، بەڵام لە ئێستادا چەندین گروپ و دەرەێنەر سەرقاڵی کارکردنن، ئەگەرچی بودجەش نییە، دەکرێت شانۆ کاراتر بکرێت، پێویستە میکانیزمێک بگرینە بەر بۆ زیاتر کارا کردنی شانۆی کوردی جا چ کەرتی تایبەت بێت یان گشتی ولایەنە پێوەندیدارەکانی كەلتووری بێت .
* شانۆی كورد خۆی لە بارودۆخێكدا بوو كە وەك پێویست نەبوو، ئەم بارودۆخەی ئێستا لەسەر رەوشی خراپی شانۆ كاریگەرییەكەی چۆن دەبێت؟
- بارودۆخەکە ئاڵۆزە و بێگومان کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر کۆمەڵگە و شانۆکارانیش، راستە رەوتەکە بەردەوامە، بەڵام بارودۆخەکە کاریگەری هەیە لەسەر داەێنان، ئەگەرچی ئەوەتەی بزووتنەوەی شانۆی کوردی هەیە، نەبۆتە خاوەن ەۆڵی سەردەم و هاوچەرخ، لەروی سینۆگرافیا و تەکنەلۆژیاوە لاوازترین شانۆیە، ەیچ وڵاتێکی هەژار شانۆکەی ئەوەندە بێناز و بێ خاوەن نییە، بەڵام ئەوە شانۆکارانی کوردە کۆڵنادەن، ئەگەرچی لە ئێستا بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی نەک تەنها شانۆ، بەڵکو سەرجەم کایەکانی ەونەری ئیفلیج کردووە، بەڵام زەرەرمەندی یەکەم شانۆیە، چونکە کاری گشتگیرییە. راستە ئێمە لە شەڕداین و باری دارایی باش نییە، بەڵام ناکرێت تەنها بە چەک و فیشەک رووبەڕووی دنیای جەهالەتی دەوڵەتی ئیسلامی ببیتەوە، چونکە ئەو شەڕی فیکر و ەزر و زانست و سڕینەوەی کورد دەکات، دەبێت ەونەر و ئەدەب بە گشتی و شانۆ بەتایبەتی چەکێکی کاریگەر بێت بۆ رووبەڕووبوونەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بڕوایان بە ئەدەب و ەونەر نییە.
* وەك گروپی(لەیزین) چیتان كردووە و ئاستەنگەكانی بەردەمتان زیاتر چی بووە؟
- ئێمە لە گروپی (لەیزین) گەنجمان هەیە دوو ساڵە دەیەوێت کار بکات، دەرفەتی نەبووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا گروپی لەیزین نەوەستاوە و بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ەونەری شانۆ زیاتر لە 19 سیمینارمان سازداوە و چەندین خولمان ئەنجامداوەو بەرەەممان پێشکەش کردووە.
* یەكێك لە نیشانەكانی خۆشەویستیت بۆ ەونەر و شانۆ بەتایبەتی ئەوە بوو كە قژت تاشی، كێ بۆ ئەم كارە هانیدای؟
- پرسیارەکە ئەوەیە کە ئێمە کارێک دەکەین بۆ دەبێت وا بیر بکەینەوە هاندەرێک لە پشت ئەم کارەوە بێت؟ واتا بۆ نابێت بیر بکەینەوەو بێ هانابردن بۆ پشتیوانیکردن بیرۆکەکەی خۆمان جێبەجێ بکەین؟ بۆیە لە وەڵامدا دەڵێم نەخێر کەس هاندەرم نەبووە، بەڵام دوای بڕیاردانم تەنها کەسێک کە هاوڕام بووە و پشتیوانی لێکردم (د. نیاز لەتیف)ی هاوسەرم بوو، كە نەک رێگر نەبوو، بەڵکو خۆی بە دەستی خۆی سەری بۆ تاشیم، چونکە تەنها ئەو ئەزانێ عەشقی من بۆ شانۆ چەندە گەورەیە و لە چ ئاستێکدایە، هەر بۆیە دەستخۆشی لێکردم و لەزۆربەی چاوپێکەوتنەکان و لە کەناڵەکان پەیامی خۆی گەیاند کە ەونەرمەند پیاو بێت، یان ژن پێویستە پەیامی خۆی بگەیەنێت و ەونەرمەندانی پیاویش بەتایبەتی ئەوانەی خێزانەکانیان کاری ەونەری دەکەن، دەبێت زەمینەیان بۆ خۆش بکەن و وەک ەونەرمەندێک و هاوڕێ رەچاوی کارەکانی بکەن و بۆ سەرکەوتنی هاوکار بن.
* كاردانەوەی دەوروبەرت بەتایبەتی خانەوادەكەت بۆ تاشینی قژت چی بوو ؟
- بێگومان خانەوادەکەم بەهەموو شێوەیەک هاوکار بوون، چ وەک ناوماڵی خۆم، چ وەک کەسوکاری دەوروبەرم، هەمیشە کارەکانم مایەی دڵخۆشی و ستایش بووە لای ئەوان، لەبەر ئەوە هەرگیز دەستیان نەخستۆتە ناو ئیش و کاری ەونەریمەوە، بەڵکو بە سوپاسەوە هاوکار بوون، لەم کارەشدا ەەڵوێستیان ئاسایی بوو، چونکە ئەوە خواستی تاکە کەسی خۆمە و زیانی بۆ ەیچ کەسێک نییە، هەر بۆیە وەک تاکێکی ئازاد سەیریان کردم، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە ەونەرمەندان و کۆمەڵگەکەم کارەکەیان پێ سەیر بوو، هەندێکی تریش دەستخۆشی و ستایشیان دەکردم، هەندێکی تریش پێیانوابوو کارەکە پێویستی بەسەرتاشین نەدەکرد، بەڵام ئەوە من بووم رۆڵی کارەکتەرەکەم دەگێڕا، نەک ئەوان، کەواتە ئەکتەر خۆی دەزانێت کارەکتەرەکەی چی لێدەخوازێت و ئامانجی سەرەکی منیش بۆ سەرتاشینەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەم لایەنانە:
1- کارەکتەرەکە وای دەخواست، منیش واتێگەیشتووم لەشانۆ کە هەر کارەکتەرێک بەرجەستە بکەم، پێویستە لە رووی روخسار و شێوە و ناوەڕۆک لەگەڵ کارەکتەر و بینەردا راستگۆ بم و بەراستگۆیانە بەرجەستەی بکەم .
2- لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا كە بەداخەوە ئێمەش یەکێکین لەو کۆمەڵگەیانە، ژن هەمیشە وەک بوونەوەرێکی کەم و سووک سەیرکراوە و لە ماڵەکانیاندا زۆرینەی کات لە ژێر هەڕەشەو چەپۆکی پیاوسالاردا دەژین و هەمیشە لە ئازاردان، هەندێک جار پیاوسالارەکان لە دەرەوەی ماڵەکانیان بانگخوازی مۆدێرن و یەکسانی و داکۆکیكردن لە مافی مرۆڤ و ژنان دەکەن، بەڵام لە ماڵەوە دەمامکەکانیان دادەماڵن و حەقیقەتی باوکسالاری و جەلادبوونی خۆیان بۆ خێزانەکانیان دەردەخەن. بۆیە بە درۆ نەیانوتووە ئەگەر دەتەوێت پێناسەی مرۆڤەکان بكەی، چ پیاو، چ ژن بێت، روناکبیر بێت، یاخود نەخوێندەوار، بڕۆ پرسیار لە هاوسەرەکانیان بکە ئەوان ناوەڕۆک و رووخساری راستەقینەیان دەزانن چۆنە، کەواتە ئەم کارەکتەرە رەنگدانەوەی چەندین ئافرەتی کوردە لەناو کۆمەڵگەیەکی داخراودا، بۆیە منیش خوازیار بووم وێنەیەک لەو ژنانە راستەوخۆ لەسەر شانۆ بگەیەنمە وەرگر.
3- لەلایەکی ترەوە دەربڕینی هەست و سۆزی راستەقینەی منە بۆ ئەو مرۆڤانەی بەداخەوە تووشی نەخۆشی شێرپەنچە بوون و زۆربەیان بەەۆی نەخۆشییەکەوە قژ و پرچەکانیان لەدەست داوە و بەو پەڕی شانازییەوە بەو کردارەی خۆم بەشداری هەستیان دەکەم، تەنانەت لەناو گروپەکەی خۆشماندا ئەنداممان هەیە، دایک، یان خوشک، یان منداڵێکی تووشی ئەو کارەساتە بووە.
4- دەمویست لەمیانەی سەرتاشینەکەمەوە ئەو پەیامە بگەیەنم بە هەندێک لە گەنجان و لایەنە پێوەندیدارەکان و هەندێک لە ەونەرمەندانیش کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ەیچ سۆز و عەشق و خۆشەویستییان بۆ شانۆ نەماوە. پێمووتن شانۆ واتا قوربانیدان و عەشق ئەمە راچڵەکانێک بوو بۆ هەمووان، بەتایبەتی بۆ گەنجەکان کە نایانەوێت بە عەشقەوە بەخشندە بن، کاربکەن بۆ برەودانی شانۆ، لەلایەکی تریشەوە بەدەسەڵاتداران رابگەیەنین کە ئێوە چەند لەمپەر و کۆسپ بۆ ەونەرمەندی شانۆکار دروست بکەن، ئەوا ەێشتا ەونەرمەندی عاشقی شانۆ هەیە و بەردەوام قوربانی دەدات.
* بە گشتی گەشبینی، یان رەشبین بەرامبەر بەو گەنجانەی ئێستا لە بواری شانۆدا كار دەكەن؟
- سەبارەت بە رەشبینی و گەشبینی گەنجەکان ناکرێت بە ڕەها لەسەری بدوێین، چونکە ئەم بابەتە پەیوەستە بە هەستەوە و هەست لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر رێژەکەی دەگۆڕێت کەواتە ناتوانم بڵێم بە گشتی گەشبینم یان رەشبینم، گەشبینم چونکە ەێشتا چەندین گەنج کە بە داخەوە لە پەنچەکانی دەستێک تێناپەرێت هەڵگری ەیوا و جوانی و داەێنانن و بەردەوام دەخوێننەوە و هەوڵ دەدەن رۆژ بە رۆژ رەوشی شانۆی کوردی بەرەو لوتکە و هەڵکشان دەبەن. رەشبینم کە زۆرینەی کۆمەڵگە بەسەرجەم چین و توێژەکانیەوە بەتایبەتی گەنجەکان پشتیان لە خوێندنەوە و بەدواچوون و داەێنان کردووە، بێگومان مەبەستم ئەو کەسانەیەکە هەڵگری بڕوانامەن، دەرکەوت کە بڕوانامەکە تەنها بۆ بەدەستەێنانی کارێک، یاخود فەرمانێکە، نەک کارکردن بێت بە بڕوانامەکەی بۆ خزمەتی گشتی. ئەو جۆرە مرۆڤانە ناتوانن و نازانن بوونی خۆیان بسەلمێنن و پرسیار لە خۆیان بکەن، بۆچی دەژین، خواستێکی دیاریکراو و بەرنامەیەکیان لە ژیاندا نییە، تەنها بێزارن و هەمیشەش بەبێ بەرهەم و بە بێ کار داواكارن، واتە ەەیانە خواستی زۆرە و شوێنی باشی دەوێت و ژیانی پاشایەتی و زۆرشتی تر، بەبێ ئەوەی بەردێک بخاتە سەر بەردێک لەم وڵاتەدا، بێگومان تەنها ئەوان بەرپرسیار نین لەو نەهامەتی و ئاڵۆزی و سەرلێشێواوەی تێیکەوتون، بەڵکو ئەوە دەسەڵاتە و حکومەتە کە بە درێژایی حکومەتی کوردی نەیتوانیوە بەرنامەی ستراتیژی هەبێت و وردبین بێت تەنها پشتی بە زۆرکردنی لایەنگری بۆ خۆیان وەکو حزب و دەسەڵات کردۆتەوە، هەزارەها مووچەخۆر و فەرمانبەر هەن لەم وڵاتە، بەبێ ەیچ بەرهەم و داەێنانێک وەک مشەخۆر دەژین، لێرەوە دەڵێم ئەوەی خەون و خولیاو داەێنانی نییە، پێویست ناکات داوای ەیچ شتێکیش بکات .
* رێنماییت بۆیان چییە؟
-رێنماییم بۆ ئەو ەونەرمەندە گەنجانەی کە گەشبینم بەکارکردنیان و بە ەیوا و خولیایان بۆ خواستەکانیان، ەیوادارم کۆڵنەدەن و بەردەوام بن شتە نەخوازراوەکان نەبێتە رێگر و لە بەردەم بوونیان سستیان نەکات، بەڵام بۆ ئەو گەنجانەش کە هەمیشە لە گێژاودان و خۆیان ون کردووە، خوازیارم رۆژێک بێت بە خۆیاندا بچنەوەو چەندین پرسیار ئاڕاستەی بوونی خۆیان بکەن، بۆ ئەوانەش کە ەیچ شتێک نایان جووڵێنێت، تەنیا بیر لە بەدەستەێنانی پارەو دامەزراندن و مووچە و خانوو شتی حازر بەدەست دەکەن، دەڵێم ئەگەر خۆتان ناتوانن بیربکەنەوەو بگۆڕێن، ئەم وڵاتە جێبەێڵن، چونکە تۆ لێرە گوناحیت و جێت نابێتەوە شوێنێک هەڵبژێرە کە بێ ماندوبوون، بێ هەوڵدان، بێ خۆشەویستی بۆ نیشتمان لێی بژیت، بۆیە تا زووە لێرە مەمێنە .
* ئەركی ەونەرمەندان بە گشتی لەو بارودۆخەی ئێستای كوردستان چییە؟
-پێموایە زۆر لە مێژە ەونەرمەندان بە گشتی ریزی گەلیان جێەێشتووە و پشتیان کردۆتە داخوازییەکانی خەڵک کە دەبوایە بەپێچەوانە ەونەرمەند چ وەک تاک چ وەک هاووڵاتی و چ وەک پەیامە ەونەرییە گەورەکەی دەبێت و هەمیشە لە پێشەوەی گەل بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هاوهەڵوێست بێت لەسەر داواکارییە رەواکانیان، دەبێت بۆ بچووکترین کێشە هەڵوێستی خۆی وەرگرێت و رێپێوانی سەرتاسەری بکات، بەتایبەتی لەم بارودۆخە قەیراناوییەدا دەبێت سەندیکای ەونەرمەندانی کوردستان وەک ساڵی هەشتاکان بێتەوە ناو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی و پێشڕەو بێت، چ ەونەرمەندان و چ سەندیکاش بێ هەڵوێستن و مێش میوانیان نییە بەرامبەر ئەوەی رۆژانە لەسەرانسەری کوردستاندا دەگوزەرێت، بەداخەوە ەۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ەونەرمەندان بە شێوەیەکی گشتی خزاونەتە ناو پارتە سیاسییەکانەوە و بەخواستی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەجووڵێنەوە .