شوفێرێكی تاكسی ئیما رزگار دەكات
شوفێرێكی تاكسی توانیی پیلانێك پووچەڵ بكاتەوە كە دانرابوو بۆ رفاندنی ئیما واتسۆن لەو كاتەی سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی بوو بەناوی(Beauty and the Beast) لە ستۆدیۆكانی (Shepperton) ناوچەی ساری لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا.
شوفێرەكە گوێی لە قسەی پیلاندانەرەكان بوو، كاتێك بە زمانێكی دیكە قسەیان دەكرد و ئاگاداری ئەوە نەبوون كە شوفێرەكە لەو زمانە تێدەگات، بۆیە شوفێرەكە پۆلیسی لە پیلانەكە ئاگادار كردەوە و دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكەدا نا.
شایەنی باسە لەم فیلمە نوێیەدا ئیما رۆڵی بیللی دەبینێت كە بەرجەستەكردنی فیلمی كارتۆنی ناسراو (كچە جوانەكە و دڕندەكە)، فیلمەكە باس لە شازادەیەك دەكات كە دەبێتە دڕندەیەك، بەڵام دواتر بۆ ئەو كچە روون دەبێتەوە كە ئەم دڕندەیە خاوەن دڵێكی نەرم و نیانە، بۆیە سەرەڕای ئەوەی زۆر ناشیرینە، كەچی ئەم كچە جوانە دەكەوێتە داوی خۆشەویستیی دڕندەكە كە دواتر دەگەڕێتەوە سەر شێوەی راستەقینەی خۆی.