ديكابریۆ 40 ملیۆنی بۆ ژینگە كۆكردەوە
ئەم بڕە پارەیە لە میانەی مەزادێكی ئاشكرادا كۆكرایەوە كە لەو شارە و تێیدا دیكاپریۆ چەند كەلوپەلێكی تایبەتی گرانبەهای فرۆشت لەوانە تابلۆكانی ئاندی و ئارهۆل و بانسكی، لەگەڵ خانووەكی خۆی كە دەكەوێتە دوورگەی لاكادۆر لە بلیز و بیزنسمانێكی ئەمریكی بە بڕی 11 ملیۆن دۆلار كڕیی، هەروەها لە مەزادەكەدا ئاهەنگێكی تایبەتی ئاڵتۆن جۆن بە نرخی 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
لە میانەی ئاهەنگەكەدا دیكاپریۆ وتی: ئێمە دارستان و دیمەنە جوانەكانی خۆمان لەناو دەبەین و رووبار و دەریا و زەریاكانی خۆمان پیس دەكەن، كە ئەمانەش هەموویان سیستەمێكی ژینگەین كە فرە جۆری ژیان لەسەر هەسارەی زەوی دەڕەخسێنێ و وای لێدەكات ژیان گونجاو بێت، من هەست بە سەربەرزی دەكەم كە ئەمڕۆ لێرەم و بە نیازین كارێك ئەنجام بدەین بۆ پاراستنی هەسارەكەمان لە لەناوچوون و پیس بوون ڕزگاری بكەین.